وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی هەناردەی نەوتی هەرێمی لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا ڕاگەیاند، به و جۆرەش لە مانگی تەمموزدا کۆی نەوتی هەناردەکراوی هەرێم 16 ملیۆن و 19 هەزار و 90 بەرمیل نەوت بووە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم، کە وێنەیەکی دەست خەندان کەوتووە، تیایدا هاتووە: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی ڕابردوودا 16 ملیۆن و 19 هەزار و 90 بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە.
هەروەک هاتووە: له و بڕە نەوتە 12 ملیۆن و 20 هەزار و 683 بەرمیلی نەوتی کێڵگەکانی هەرێم بووە و سێ ملیۆن و 988 هەزار و 407 بەرمیلیش لە نەوتی کەرکووکی هەناردە کردووە.
لەبارەی ئه و بڕە نەوتەی هەرێم ڕادەستی سۆمۆی کردووە، هاتووە، حکومەتی هەرێم دوو ملیۆن و 201 هەزار و 540 بەرمیل نەوتی ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ کردووە.
لەگەڵ ڕاگەیاندنی بڕی هەناردە کردنی نەوت، بەڵام وەزارەتی سامانە سروشتییەکان نرخی یەک بەرمیل نەوت، کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی هەرێمی بۆ مانگی تەمموز بڵاونەکردووەتەوە.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە: لە مانگی ڕابردوودا 111 کاتژمێر هەناردەی نەوتی هەرێم وستاوە، کە زۆربەی ئه و کاتە کەوتووەتە کۆتایی مانگی تەمموزەوە.
- 05-08-2015
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 4,453 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!