ناوی تەواوی (محەمەد ڕەسوڵ شەریف). ناسراو بووە بە (حەمەشەریف).
ساڵی 1934 لە گوندی (ئیلنجاغی گەورە)ی دەڤەری (کۆیە) لەدایک بووە.
ساڵی 1961 پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی (شۆڕشی ئەیلوول) دەکات لە ناوچەی (چەمی ڕێزان). پلەکانی پێشمەرگاتی ئەوکاتی شۆڕشی ئەیلوول
(سەردەستە و سەرپەل و یاریدەدەری لق) یەک لەدوای یەک بەدەست دەهێنێت، دواپلەی پێشمەرگایەتی یاریدەدەری لقی شەهید مەئمون دەباغ بووە کە عەریف عەلی سەرلقی بووە.
لەشەڕێکی نابەرامبەردا لەگەڵ ڕژێمی عێراق لە نێوان (شێراو و چۆمەزەردەڵە) لەنزیک ڕێگای #کەرکووک# - #هەولێر#، لەسەرەتای ساڵی 1964 دەچێتە کاروانی شەهیدانەوە سەنگەرەکەی چۆڵ ناکات تاوەکو شەهید دەکرێت دوژمن لەدوای شەهیدکردنی تەرمی پیرۆزی لە لوولەی دەبابە خست و بەناوچەکەدا گێڕایان بۆ درووستکردنی ترس و تۆقاندن و چاوشکاندنی گەلی کورد. لەوشەڕەدا 5 پێشمەرگە بە دیلی دەکەونە دەستی سوپای عێڕاقەوە یەکێک لەو پێشمەرگانە (عەریف عەلی یەک) سەرلقەکەیان بووە.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 14,330 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!