دواڕۆژ، عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ کەمپەینی کامیل بۆ ژیانەوە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لەبەردەم نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەرکردنی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی ڕێکیانخستبوو داواکاربوون کە بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی کە ژمارەیان زیاتر لە 200 کەسە، ڕەوانەی دەرەوە بکرێن، چونکە لە دۆخێکی تەندروستی خراپدان.
عومەر ساڵح، ئەندامی کەمپەینەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی خستەڕوو "دوای ئەوەی لە مانگی ڕابردودا ڕای گشتیمان لە نیگەرانی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی و خراپی باری تەندروستی کامیل عەبدولقادر بەتایبەتی خستەڕوو، خۆشبەختانە پاش گەیاندنی داواکەمان لەڕێگەی کەسانی دڵسۆز داواکەمان بەخێرایی وەڵام درایەوە و بڕیارە لەچەند ڕۆژی داهاتودا بۆ چارەسەر ڕەوانەی ئەڵمانیا بکرێت".
ڕونیشیکردەوە "مەبەستمانە لە ڕێگەی بەردەوامی ئەم کەمپەینەوە تەواوی بریندارانی چەکی کیمیایی کە ژمارەیان زیاد لە 200 بریندار دەبێت ڕەوانەی دەرەوە بکرێن، چونکە لە ئەگەری دواخستنی چارەسەر حاڵیان لە کامیل عەبدولقادر باشتر نابێت و بەرەو لێواری مەرگ دەڕۆن".
عومەر ساڵح، وتیشی "داوای ڕوونکردنەوە دەکەین لە هۆکاری دواخستن و تەواونەکردنی نەخۆشخانەی تایبەت بەچارەسەرکردنی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی کە ماوەی نۆ ساڵە تەواو نەکراوە لەکاتێکدا ئەم نەخۆشخانەیە بودجەیەکی بەبڕی 12 ملیۆن و 100 هەزار دۆلاری بۆ تەرخانکراوە و تائێستاش هۆکاری تەواونەکردنەکەی نازانرێت".
بڕیارە لە 04-10-2016 کامیل عەبدولقادر، وتەبێژی فەرمی کۆمەڵەی قوربانیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی هامبۆرگی ئەڵمانیا بکرێت کە لە ئێستادا لە %90 سیەکانی لەدەستداوە ئەوەش بەهۆی مانەوەی کاریگەریەکانی چەکی کییمایی بەسەر جەستەی ناوبراوەوە.
- 26-09-2016
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 10,679 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!