خەڵاتی (ڤاتسلاف هاڤێلی) بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەخشییە کچە رزگاربووی دەستی داعش،...
- پڕۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی موچە لەهەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دەستیپێکرد، کە ئامانج لێی نەهێشتنی بندیوار و ناوی دووبارە و دوو موچەیە، جێگری سەرۆکی حکومەتیش رایگەیاند دەیانەوێت لەئایندەدا پاشەکەوتی موچە وەکو رەسید بدرێتەوە بەفەرمانبەران.
- مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی لەبەردەم کەمپی نوێی زانکۆ خۆپیشاندانیان ئەنجامداو داوایان کرد بەزوترین کات حکومەت چاو بەسیستمی پاشەکەوتی موچەدا بخشێنێتەوە، هەروەها داوای دورخستنەوەی دەستی حزب دەکەن لەزانکۆکاندا.
- سەرۆکی فراکسیۆنی هەولێری تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، سوپای تورکیا مافی خۆیەتی بەشداری پڕۆسەی ئازادکردنەوەی موسڵ بکات و هەڵوێستی پێنج فراکسیۆنەکەش بە عێراقییانە دەزانێت.
- ئایدن موشتو جێگری سەرۆکی پارتی دادو گەشەپێدانی دەسەڵاتدار لە تورکیا (ئەکەپە) لە ناوچەی ئۆزالپ سەر بە پارێزگای وان شەوی رابردوو لە بەردەم ماڵەکەیدا کوژرا.
- پاش وەڵامنەدانەوەی داخوازیەکانیان و وەک دروستکردنی فشارێکی زیاتر لەسەر حکومەت، بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی شارەزوور دەستیان بە کۆکردنەوەی واژۆکرد بۆ دەستلەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵ و هەر ئەمڕۆش 26 بەڕێوەبەر و یاریدەدەر واژۆی یاداشتەکەیان کرد.
- لەشاری کەرکوک ژمارەیەک جوتیار بەهۆی درەنگ خەرجکردنی پارەی چەکە بانکیەکانیان لەبەردەم بانکی زێڕی رەش گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان رێکخست، بەڕێوەبەری سایلۆی شارەکەش رایدەگەیەنێت "بانکەکە توانای خەرجکردنی چەکی پارەی جوتیارانی نییە لە رۆژێکدا".
- لەناوچەی سیلڤان سەر بە پارێزگای ئامەد لە ئەنجامی هێرشێکی گەریلاکانی پەکەکە سەربازێکی تورکیا کوژرا و 5 سەربازیش برینداربوون.
- رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رایدەگەیەنێت ژنان و کچانی ئێزدی رزگاربووی دەستی داعش لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە فەرامۆش کراون و داوای بەدەمەوەچوون و هاوکاریی ماددی و مەعنەوی زیاتر بۆ ئەو ژنانە دەکات.
- یەکێتی مامۆستایان لقی سلێمانی، هەڕەشەی بەفشار داخستنی خوێندنگه و پەیمانگە ئەهلییەکانی سنووری لقەکە دەکات، ئەگەر دەرگاکانیان دانەخەن، ئەوەش لەپێناو ئەوەی جیاوازی چینایەتی دروستنەبێت.
- ئاژانسی فارس نیوزی نزیک لە سوپای پاسداران بڵاویکردووەتەوە، کەمێک لەمەوبەر فڕۆکەیەکی سوپای پاسداران کە تایبەت بووە بە کاری چاودێریکردن لە رۆژهەڵاتی ئێران لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا بەرە کێبڵی کارەبا کەوتووە و تێکشکاوە.
- بەهۆی خواردنی کەلانەوە، 12 کەس لە شاری مەریوانی ڕۆژهەلاتی کوردستان ژەهەروای بوون ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
- لەسەر سکاڵای داواکاری گشتی قەزای ڕانیە لە ئێستادا سەرۆکی شارەوانی ناحیەی حاجیاوا و سەرۆک شارەوانی پێشووی ناحیەی چوارقوڕنەی سەربەقەزای ڕانیە دەستبەسەرکراون. دەستبەسەرکردنی ئەو دوو سەرۆک شارەوانییە لەسەر دۆسیەی بەفیڕۆدانی موڵک و سامانی گشتییە، و یەکێک لەو سەرۆک شارەوانیانە ماوەی چەند ساڵێکە لەسەر بە فیڕۆدانی موڵک و سامانی گشتی سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە.
- قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە شارۆچکەی فارقین راگەیەندرا.
- بریندارێکی تەقینەوەکەی رۆژی 03-10-2016ی شاری حەسەکە بەناوی رابرین فاتمی 24 ساڵ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی شەهد خەبات لە قامیشلۆ گیانی لەدەستدا. بەهۆی تەقینەوەکەی حەسەکەوە تائێستا 35 هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوه و 90 کەسی دیکەش برینداربوون.
- ئەنجومەنی ئەوروپا خەڵاتی (ڤاتسلاف هاڤێلی) بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەخشییە کچە رزگاربووی دەستی داعش، نادیا موراد.
⚠️ Ev babet bi zimana (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Krunulujiya rwîdana