دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
ئەمڕۆ دووشەممە 20ی شوبات، بەرپرسی کاروباری ئاوارەکان لە پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لەکۆی 12 هەزار ئاوارە کە لە سنوری پارێزگای هەولێردا نیشتەجێن 3 هەزار خێزانیان گەڕاونەتەوە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان.
ڤیان ڕەشید، بەرپرسی کاروباری ئاوارەکان لە پارێزگای هەولێر بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، لە 17 تشرینی یەکەمی 2016 کە ئۆپەراسیۆنی #موسڵ# دەستیپێکردوە و گەڕانەوەی ئاوارەکانیش دەستی پێکردوە و تا ئەمڕۆش 3 هەزار خێزان گەڕانەوتەوە موسڵ و ئه و پرۆسەیەش بەردەوامە.
وتیشی لە ئێستا گەڕانەوەی ئاوارەکان بەهۆی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی بەشی ڕاستی موسڵ کەمبۆتەوە.
سەبارەت بە ژیانی ئه و کەسانەی لەناو کەمپەکاندان بەرپرسی بەشی کاروباری ئاوارەکان ڕونیکردەوە، لە ڕێگەی ڕێکخراوی WFP تەواوی خزمەتگوزارییەکانیان بۆ دابینکراوە.
هاوکات سامان بەرزنجی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، لەسەرەتا ئۆپەراسیۆنی موسڵ-ەوە 28 کەس کە برینداری سەربازی و مەدەنیبوون لە نەخۆشخانەکانی هەولێر چارەسەریان بۆ کراوە.
لە کەمپەکانی حەسن شامی یەک و دوو و کەمپی #خازر# کە سەربە پارێزگای هەولێرن 12 هەزار خێزانی ئاوارە بوونیان هەیە کە بەهۆی هاتنی داعشەوە ئاوارەبوون.
20-02-2017
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,239 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!