Kurdîpîdiya berfrehtirîn jêderê zaniyariyên Kurdîye!
Derbarê Kurdipediyê de
Arşîvnasên Kurdipedia
 Lêgerîn
 Tomarkirina babetê
 Alav
 Ziman
 Hesabê min
 Lêgerîn (Bigerin)
 Rû
  Rewşa tarî
 Mîhengên standard
 Lêgerîn
 Tomarkirina babetê
 Alav
 Ziman
 Hesabê min
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
Pirtûkxane
 
Tomarkirina babetê
   Lêgerîna pêşketî
Peywendî
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 Zêdetir...
 Zêdetir...
 
 Rewşa tarî
 Slayt Bar
 Mezinahiya Fontê


 Mîhengên standard
Derbarê Kurdipediyê de
Babeta têkilhev!
Mercên Bikaranînê
Arşîvnasên Kurdipedia
Nêrîna we
Berhevokên bikarhêner
Kronolojiya bûyeran
 Çalakî - Kurdipedia
Alîkarî
 Zêdetir
 Navên kurdî
 Li ser lêgerînê bikirtînin
Jimare
Babet
  584,663
Wêne
  123,884
Pirtûk PDF
  22,079
Faylên peywendîdar
  125,547
Video
  2,192
Ziman
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,291
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,503
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,692
عربي - Arabic 
43,830
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,570
فارسی - Farsi 
15,707
English - English 
8,514
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,029
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Pol, Kom
Kurmancî
Jiyaname 
3,578
Cih 
1,172
Partî û rêxistin 
31
Weşanên 
115
Wekî din 
2
Wêne û şirove 
186
Karên hunerî 
2
Nexşe 
3
Navên Kurdî 
2,603
Pend 
24,978
Peyv & Hevok 
40,784
Cihên arkeolojîk 
63
Pêjgeha kurdî 
3
Pirtûkxane 
2,818
Kurtelêkolîn 
6,821
Şehîdan 
4,536
Enfalkirî 
4,829
Belgename 
317
Çand - Mamik 
2,631
Vîdiyo 
19
Li Kurdistanê hatine berhemdan 
1
Helbest  
10
Ofîs 
1
Hilanîna pelan
MP3 
1,295
PDF 
34,642
MP4 
3,829
IMG 
233,285
∑   Hemû bi hev re 
273,051
Lêgerîna naverokê
مێژووی ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەی سنووری تورکیا دژی پەکەکە.. بەشی یەکەم
Pol, Kom: Kurtelêkolîn
Em agahiyan bi kurtî berhev dikin, ji aliyê tematîk û bi awayekî zimanî rêz dikin û bi awayekî nûjen pêşkêş dikin!
Par-kirin
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
Nirxandina Gotarê
Bêkêmasî
Gelek başe
Navîn
Xirap nîne
Xirap
Li Koleksîyana min zêde bike
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!
Dîroka babetê
Metadata
RSS
Li googlê li wêneyan girêdayî bigere!
Li ser babeta hilbijartî li Google bigerin!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
مێژووی ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەی سنووری تورکیا دژی پەکەکە.. بەشی یەکەم
مێژووی ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەی سنووری تورکیا دژی پەکەکە.. بەشی یەکەم
ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
دەوڵەتی تورک لە ساڵی 1983وە تا ئێستا 26 جار ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنووری دژی پەکەکە و کورد ئەنجامداوە، لە هەمووشیان شکستیان هێناوە، هەر لەو چوارچێوانەشدا حکومەتی ئاکەپە بەنیازە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی دەرەوەی سنوور دژی قەندیل و شەنگال ئەنجامدات.
یەکەم ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنووری تورکیا دژی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، ساڵی 1983 ئەنجامدرا، دوایین ئۆپەراسیۆنیش لە ساڵی 2008دا بوو، لە زۆرینەی ئۆپەراسیۆنەکاندا پارتی دیموکراتی کوردستان- عێراق، پشتیوانی تورکیا بووە، ڕۆژنیوز لەم دۆسییەدا مێژووی ئەو ئۆپەراسیۆنانە دەخاتەڕوو.
دەوڵەتی تورک لە ساڵی 1983وە بەدوا لە باشوری کوردستان دژی پەکەکە ئۆپەراسیۆن ئەنجامدەدات، دەیان ئۆپەراسیۆن لە ئاستی بچوک و 26 ئۆپەراسیۆنی گەورەی دەرەوەی سنووری دژی پەکەکە ئەنجامداوە، تورکیا بەنیازە ئەم جار هێرش بکاتە سەر شەنگال و هاوڵاتیانی ئێزدی، دەوڵەتی تورک ئەو ئۆپەراسیۆنەی بە قەڵغانی دیجلە ناوناوەو بۆ ئەنجامدانیشی هەم لە هێڵی باشوری کوردستانەوە، هەم لە هێڵە سنوورییەکانی خۆیەوە هێزی سەربازی ڕەوانەی ئەو ناوچانە کردووە.
یەکەم ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنووری تورکیا دژی پەکەکە، ساڵی 1983 ئەنجامدراو دوایین ئۆپەراسیۆنیش لە ساڵی 2008دا، جێگای ئاماژەیە، کە لە هەموو ئەو ئۆپەراسیۆنانەدا پارتی دیموکراتی کوردستان- عێراق، هاوکاری دەوڵەتی تورکی کردووە، ئەو ئۆپەراسیۆنانە هەر جارە و بە شێوەیەکی جیاواز ئەنجامدراون و خاڵی هاوبەشی هەمووشیان ئەمەیە، کە هەموویان شکستیان هێناوە، ئێستاش ئەنجامدانی ئەم ئۆپەراسیۆنەی دژی شەنگال و قەندیل لەلایەن مدیا تورکەکانەوە بەردەوام ڕادەگەیەنرێت و شەڕی تایبەتی پێش ئۆپەراسیۆنەکە دەستیپێکردوو.
ساڵی 1983 ئۆپەراسیۆنێک بە بەهانەی پەیمانی ئاسایشی سنوورەکان بە فەرماندەیی کەنعان ئەڤران، ڕێبەری کودەتای 12ی ئەیلول و سەرۆکی پاش کودەتای تورکیا و هاوکاریی حکومەتی بەغدا دەستیپێکرد، حەوت هەزارە سەربازی تورک ڕۆژی 25ی ئایاری ساڵی 1983 هاتنە ناو خاکی باشوری کوردستانەوە.
پاش ئەوەی پەکەکە چالاکییە چەکدارییەکانی لە باکوری کوردستان دەستپێکرد، لە مانگی 10ی ساڵی 1984دا دووەمین ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنووری تورکیا دژی پەکەکە دەستیپێکرد، هەر لەو مانگەشدا بەبێ ئەنجام کۆتاییهات، 12ی ئابی ساڵی 1986 سێیەم ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک دژی پەکەکە دەستیپێکرد، لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا هێرش کرایە سەر کامپەکانی پەکەکە و هاوکات هێرشیانکردە سەر کامپەکانی پارتیش، پاشان لە ڕۆژی 4ی ئازاری ساڵی 1987دا ئۆپەراسیۆنێک بە هاوکاری هێزە ئاسمانییەکانی سوپای تورک دژی پەکەکە ئەنجامدرا.
ساڵی 1991 و لە سەردەمی سەرۆککۆماری تورگوت ئۆزالدا، سێ جار دژی پەکەکە ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنوور ئەنجامدرا، یەکەم ئۆپەراسیۆن لە نیسانی 1991دا پێکهات و ناویان نا ملکس، دووەمین ئۆپەراسیۆن لە ڕۆژی 5ی ئابدا دەستیپێکردو دژی گەریلاکانی ئەرتەشی ڕزگاری گەلی کورد (ئارگەکە) هێرشێکی ئاسمانی ئەنجامدرا، گەریلاکان لەو ئۆپەراسیۆنەدا ماوەی 15 ڕۆژ شەڕیان کرد، دواتر کە چالاکییەکانی گەریلاکان لە ناو خاکی باکوری کوردستان زیادیان کرد، ئۆزال پەیامی شەڕ بوەستێننی نارد بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە.
دوایی ئۆپەراسیۆنی ساڵی 1991 لە ڕۆژی 11 مانگی 10وە بۆ 25ی مانگ ئەنجامدرا، لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا پارتی و یەکێتی هاوکاری سوپای تورکیان کرد، بۆ ئەوەی ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنوورەکەی بەڕێوەببات، پاش ئەو ئۆپەراسیۆنە لە دهۆک، زاخۆ و هەولێر و هێڵەکانی نێوانیان بنکەی سیخوڕی میتی تورک دامەزرا.
ڕۆژی 6ی ئایاری ساڵی 1992 سوپای تورک بۆ هەشتەم جار چانسی خۆی تاقی کردەوەو ئۆپەراسیۆنی ڤەدیزی دەستپێکرد، ڕۆژی 12ی مانگی 10ی ساڵی 1992 بە 15 هەزار سەربازی پیادەو بە تانک و هێزە ئاسمانییەکانیانەوە بۆ نۆیەم جار لە باشوری کوردستانەوە هێرشیانکردە سەر سەنگەرەکانی پەکەکە و ماوەی 20 ڕۆژ ئەو ئۆپەراسیۆنە درێژەی هەبوو، بەڵام ئەو ئۆپەراسیۆنەش ئەنجامێکی نەبوو، و هێزەکانی سوپای تورک پاشەکشەیان کرد.
ڕۆژی 10ی حوزەیرانی ساڵی 1993 و ڕۆژی 28ی مانگی 1ی ساڵی 1994 دوو ئۆپەراسیۆنی بەرفراوان دژی کامپی زەلێ کرا و پاشان لە ڕۆژی 6ی شوباتی 1994دا ناوچەکانی مەزرێ و کاریەدەرێیان بە ئامانج گرت، لە مانگی نیسانی ساڵی 1994دا پێنج هەزار سەرباز ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی دەرەوەی سنووریان دژی هێزەکانی پەکەکە ئەنجامدا.
لە بەهاری ساڵی 1995دا سوپای تورک گەورەترین ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنووری دژی هێزەکانی پەکەکە ئەنجامدا، سوپای تورک بە 15هەزار سەربازەوەو بە فەرماندەیی 13 ژەنەراڵەوە ئۆپەراسیۆنی دەستپێکرد، ڕۆژی 20ی ئازار ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکرد کە ناویان نابوو چەلیک، بەڵام ئەو ئۆپەراسیۆنەش بێ ئەنجام بوو، تورکیا لە مانگی تەمموزی هەمان ساڵدا هێرشێکی دیکەی کردە سەر هەرێمەکانی تامپۆن، ئەو ئۆپەراسیۆنە بە هاوکاری پارتی ماوەی 45 ڕۆژی خایەندو سوپای تورک دواتر ڕایگەیاند، کە ئۆپەراسیۆنەنکە بودجەیەکی 65 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان کراوە.
ساڵی 1996 دوو ئۆپەراسیۆن لە هێڵی سنهەت، هەفتانین و کەلاڕەشەوە ئەنجامدرا، ناوی ئەو ئۆپەراسیۆنەیان نا ئاتماجا تۆکات و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا خەڵکی مەدەنیان بە ئامانج گرت، لە مانگی کانونی هەمان ساڵدا سوپای توک بە هاوکاری پارتی جارێکی دیکە ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنووری دژی پەکەکە ئەنجامدا لە باشوری کوردستانەوە.
ساڵی 1997 ئۆپەراسیۆنێکی دیەکەیان ئەنجامدا کە ناویان نا باڵیۆز، ئەو ئۆپەراسیۆنە 14ی ئایاری ساڵی 1997 دەستیپێکردو 50 هەزار سەرباز بەشداری بوون، پاش ئەوەی گەریلاکانی پەکەکە توانیان دوو هەلیکۆپتەری سوپای تورک بخەنە خوارەوە، ئەو ئۆپەراسیۆنەش کۆتایی هات بێ ئەوەی ئەنجامێکی لێبکەوێتەوە.
پاش ئۆپەراسیۆنی گەورەی باڵیۆز سوپای تورک ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی دژی پەکەکە لە خاکی باشوری کوردستانەوە دەستپێکرد، ئەو ئۆپەراسیۆنە لە ئەیلولی ساڵی 1997دا بە بەشداربوونی 10 هەزار سەرباز و 100 تانک دەستیپێکردو ناوی نرا چەکوش و لە چوارچێوەیدا دەڤەری خواکورک بە ئامانج گیرا، ئۆپەراسیۆنی چاکوچ کە دیسانەوە بە پشتگیری پارتی ئەنجامدرا هیچ ئەنجامێکی لێنەکەوتەوە.
پاش ئەو ئۆپەراسیۆنەش وەکو ساڵی 1992 بنکەی سەربازی و سیخوڕی تورک لە زاخۆ دامەزرا، ساڵی 1997 بڕیارگەیەکی گەورەی سەربازی لەو هێڵەدا دامەزرا کە تانک و تۆپ و هەموو کەرەسە سەربازییەکانی شەڕی تێدابوو، هەروەها ژمارەیەکی زۆری سەرباز لە ناوچەکانی باتووفا، کانیماسی و بامەڕنێ و شیلادزێ جێگرکران.
سوپای تورک لە ساڵی 1998دا بە 40 هەزار سەربازەوە ئۆپەراسیۆنێکی دژی پەکەکە دەستپێکردو ناوی نا موراد ئەو هێرشەش لە باشوری کوردستانەوە ئەنجامدرا، 24ەمین ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنووری سوپای تورک لە ساڵی 1999دا پێکهات، ئەو ئۆپەراسیۆنە ناوی ساندویچ بوو، هەروەها لە ڕۆژی 4ی ئایاری ساڵی 2000دا بە هاوکاری پارتی دژی ناوچەی هەفتانین ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامدرا، بەڵام ڕۆژی 8ی ئایار ناچاربوون پاشەکشەبکەن، سوپای تورک هەوڵیدا لە ڕێگای ئاسمانییەوە ئۆپەراسیۆنەکانی بەرفراوان بکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش لە مانگی کانوونی 2007دا هێرشێکی قورسی ئاسمانیکردە سەر پەکەکە، کە دیسانەوە بە ئەنجام نەگەیشت.
سوپای تورک لە ڕۆژی 21ی شوباتی ساڵی 2008دا بۆ ئەوەی ئەو هەموو شکستانەی قەرەبوو بکاتەوە، بە هەموو هێزەوە هاتە ناو خاکی باشوری کوردستانەوەو ئۆپەراسیۆنێکی بە ناوی ئۆپەراسیۆنی ڕۆژ بەڕێوەبردو بەرەو ناوچەی زاپ بەڕێکەوت، بەڵام ڕووبەڕووی بەرخۆدانێکی گەورە بووەوەو لە ڕۆژی 29ی شوباتدا ناچاربوو پاشەکشە بکات.
پاش ئەوەی سوپای تورک لە زاپ ڕووبەڕووی ئەو شکستە گەورەیە بووەوە، سوپای تورک دەستیکرد بە تەسفییەکردنی سوپاکەی، سەدان سەربازی تورک خرانە زیندانەوە، ئەو سەربازانە بەتۆمەتی پاشەکشە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی زاپدا دادگاییکران.
موراد قەرەیلان، فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل ڕۆژی 26ی شوباتی ساڵی 2017 لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات و وتبووی:پاش ئۆپەراسیۆنەکەی زاپ، بەڕێز مام جەلال، سەرۆککۆماری عێراق لە مانگەکانی نیسان و ئایاردا سەردانی تورکیای کردبوو، پاش ئەو سەردانە، ئێمە لەگەڵ مام جەلال کۆبووینەوە، مام جەلال پێی وتین:'ئەردۆغان و عەبدوڵا گوڵ لێیان پرسیم پەکەکە لە زاپ چۆن بەم شێوەیە شەڕی کرد؟ چۆن توانیان بەو شێوەیە سوپا تێکبشکێنن!؟.

Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 7,430 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!
Haştag
Çavkanî - Jêder
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رۆژنیوز - 19-04-2017
Gotarên Girêdayî: 6
Pol, Kom: Kurtelêkolîn
Cureya belgeyê: Zimanî yekem
Kategorîya Naverokê: Doza Kurd
Partî: PKK
Welat- Herêm: Tirkiya
Ziman - Şêwezar: Kurdî ,Başûr - Soranî
Meta daneya teknîkî
Kalîteya babetê: 99%
99%
Ev babet ji aliyê: ( Hawrê Baxewan ) li: 19-04-2017 hatiye tomarkirin
Ev gotar vê dawiyê ji hêla ( Hawrê Baxewan ) ve li ser 20-04-2017 hate nûve kirin
Navnîşana babetê
Ev babet 7,430 car hatiye dîtin
QR Code
Pelên pêvekirî - Versiyon
Cûre Versiyon Navê afirîner
Dosya wêneyê 1.0.175 KB 19-04-2017 Hawrê BaxewanH.B.
  Babetên nû
  Babeta têkilhev! 
  Ji bo jinan e 
  
  Belavokên Kurdîpêdiya 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Dema çêkirina rûpelê: 0.359 çirke!