لەوەها ڕۆژێکدا
03-05-198803-05-1988 ڕژێمی
حیزبی بەعسحیزبی بەعس بەسەرپەرشتی فەريق ڕوکن(
سوڵتان هاشمسوڵتان هاشم)لێپرسراوی فەيلەقی يەکی سوپای عێراق و27فەوجی جاش و سەدان خۆفرۆش و بەکرێگيراو لەئاسمان و زەوييەوە هێرشيان بردە سەر ناوچەکانی کەناری
زێی بچوکزێی بچوک و سەرەتای قۆناغی
ئەنفالی چوارئەنفالی چوار بۆ ناوچەکە دەستی پێکرد هەر لە(دۆڵی
خەلەکانخەلەکان و
سورداشسورداش و
چەمی ڕێزانچەمی ڕێزان و قەلاسێوکه و
ئاغجەلەرئاغجەلەر و
تەکيەتەکيە و
شێخ بزێنیشێخ بزێنی خوارو وسەروو و
شوانشوان و
تەقتەقتەقتەق ودەشتی
کۆيەکۆيە و تاوەکو شارۆچکەی
پردێپردێ).
سەرەتای ئۆپەراسيۆنەکە لێدانی چەکی کيميايی بوو لە گوندەکانی قەلاسێوکە بەتايبەت(
گۆپتەپەگۆپتەپە و عەسکەر) چونکە 2گوندی بەرز بوون لە دۆلی زێی بچوک بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و دڵە ڕاوکێ و بەسەدان جوتيارو گوندنشينانی هەردوو گوندی شەهيد کرد، ئه و ناوچانەی کە زۆرترين زيانيان بەرکەوت(شێخ بزێنی سەروو) بوو کە زياتر لە(1658)ژن ومنداڵ و پير و گەنج ولاو بێ سەر و شوێن کران و دواتر(قەلاسێوکە)کە(1049)کەس تێيدا ئەنفالکرا، شێخ بزێنی خواروو بە سود وەرگرتن لەزيانەکانی قۆناغەکانی(1و2و3)ی ئەنفال و بەرێنمايی هێزی پێشمەرگە ناوچەکەيان چۆڵکردبوو وە ڕۆژئاوای کۆيە و سنوری کێڵگەی نەوتی تەقتەق بەهۆی ڕاگوێزانی 1980ەوە تاڕادەيەکی بەرچاو چۆڵ بوبوو، لەم قۆناغە ڕژێم سودی لەبەردانەوەی زێی بچوک وەرگرت تا هاتوچۆی هاوڵاتيان وپێشمەرگە بۆ پەڕينەوە قورس بێت و بکەونە دەست هێزەکانی سوپای عێراق، تێکرای ئۆپەراسيۆنەکە زياتر لە(4)هەزار هاوڵاتی ڕاپێچی زيندانەکانی
نوگرە سەلماننوگرە سەلمان و گۆرە بەکۆمەلەکان کران و گوندەکانی(قەسرۆکی ئاغجەلەر و کانی ڕەشی تەقتەق و کڵێسە و بۆگدی
ئاشتیئاشتی) زۆرترين هاوڵاتيان لێ ئەنفاڵکرا.
[1] Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 12,328 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!