ئەم بەیانییە پەیامێکم لە فەیسبووکەوە پێگەییشت کە 170 هاوڕێم ئەمڕۆ #01-07# ڕۆژی لەدایکبوونیانە و پیرۆزباییان لێبکە! من 170 دەناسم! لەوانەیە تۆ زۆرتریش بناسیت کە لەسەر پێناسەکەیان نووسراوە ڕۆژی 01-07 لەدایبکبوون.
چونکە ئێمە لە هیچ کات و سەردەمێکدا گرنگیمان بە یاداشت و ڕێکەوت و ڕووداو نەداوە، هەربۆیە نیوەی زۆری کورد بەتایبەتیی ئەوانەی تەمەنیان لە چلەکان و بەرەوژوورن نازانن لە چ ڕۆژێکدا لەدایکبوون.
رەوانشادی باوکم وەستا قادر ڕەسوڵ کاتی خۆی ڕۆژژمێرێکی هەبوو کە بەتەواوەتی ڕۆژی لەدایکبوونی ئێمەی تێدا تۆمار کردبوو، من و خوشک و براکانم خۆشبەختین کە دەزانین لە چ ڕۆژێکدا لەدایکبووین، بۆ نموونە من ڕۆژی #28-02-1966# لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایکبووم.
باوکیشم وەک من لەوەدا خۆشبەخت بووە و مەلا مستەفای کوڕی حاجی مەلا ڕەسوڵی #دێلێژە# (باوکی دکتۆر عێزەدین و کاک فاروقی مەلا مستەفا) کە خوێندەوار بووە و دراوسێیان بووە لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی، لە یاداشتێکیدا نووسیویەتی: ڕەسوڵە خڕەی دراوسێمان لە ڕۆژی #15-11-1935# کورێکی بوو و ناوی نا، قادر..
سوپاس بۆ هەردووکیان
#هاوڕێ باخەوان#
01-07-2015
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 10,728 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!