دواڕۆژ، ئاکۆ حەمەد ڕابی
ئەندامێکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی داخستنی هەردوو مەرزی #حاجی ئۆمەران# و #پەروێزخان# نزیکەی 3481 شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر #بێکار#بوون.
ماجد جەلال، ئەندامی ژوری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە هەردوو مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان و حاجی ئۆمەران داخراون، به و هۆیەشەوە هەزاران شۆفێر و کاسبکار کە له و دوو مەرزە کاریان دەکرد بێکاربوون.
وتیشی بەپێی ئه و ئامار و زانیاریانەی لای ئێمە هەن لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان 2750 شۆفێر و لە حاجی ئۆمەرانیش 731 شۆفێر ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بێکاربوون.
ماجد جەلال جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، جگە لە بێکاربوونی شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر، سەدان شۆفێری تر و کاسبکار کە کاری جۆراجۆر له و دوو مەرزە دەکەن هەمان گرفتیان هەیە.[1]
02-11-2017
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 8,288 car hatiye dîtin