لە میانەی پێشوازیکردنی لە بەرێز جەنابی عومەر سەید عەلی ڕێکخەری گشتی #بزوتنەوەی گۆران# وەفدی یاوەری دوا نیوەرۆ ئەمرۆ یەک شەمە 12.11.2017 لە شاری سلێمانی مامۆستا صلاح الدین محمد بەهادین ڕایگەیاند پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی هەرێم بیر لە چارەسەری بە پەلەی کێشە سیاسیەکانی هەرێم بکەنەوە.
لە بەشێکی تری وتەکانیدا ئەمینداری گشتی یەکگرتوو ئاماژەی بەوە دا جێی نیگەرانیە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ قەیرانەکان و بارودۆخی هاوڵاتیان ڕو لە خراپ بوونی زیاتر دەکەن، هاوڵاتیان چیتر ناتوانن خراپتربوونی بارودۆخەکە لە ئەستۆ بگرن و باجی هەڵەی دەیان ساڵەی حکومرانی بەرپرسانی هەرێم بدەن لە ئێستاشدا بەهۆی خێرای گۆرانکاریەکان لە ناوچەکە پێویستە لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بۆ ڕوبەروبونەوەی بارودۆخەکە دۆزینەوەی ڕێگا چارەیەکی بە پەلە بۆ چارەسەری بژێوی و کێشەو گرفتەکانی هاوڵاتیان بە تایبەت لە ڕووی ئابورییەوە.
لەلایەن خۆشیەوە ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانیش جەختیکردەوە کە گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە و ئەگەرەکانی سەرهەڵدانی شەڕێکی نوێ یەکڕیزی و یەکهەڵوێتسی زیاتر لە لایەنە سیاسیەکانی هەرێم دەخوازێ هەروەها ڕونیشکردەوە کە ناکرێت هاوڵاتیان چیتر لەوە زیاتر باجی زیاتر حکومرانی شکتخواردوو بدەن.
شایەنی باسە هەر یەکە لە د.عمر موحەمەد و موستەفا عبدالله ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێکردن ئامادەی کۆبونەوەکە بوون.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لە سلێمانی
12-11-2017
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 4,558 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!