کەمپەینەکان بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامن، لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ (سێشەممە، 21-11-2017) ئەو هاوکارییانەی لە پارێزگای #هەڵەبجە# کۆکراوبوونەوە بۆ #کرماشان# گوێزرانەوە.
پەیامنێری ڕووداو لە هەڵەبجەوە ڕایگەیاند دەیان تۆن کەلوپەل، شتوومەک و کەرەستەی ناوماڵ و نزیکەی 70 ملیۆن دینار لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە پارێزگای هەڵەبجە بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزکەی کرماشان کۆکراونەتەوە و ئەمڕۆ بۆ ئەو شارە نێردران.
پێش ڕاگەیاندنی کەمپەینەکە لە هەڵەبجە، ڕێکخەرانی ئەو کەمپەینە لەگەڵ بەپرسانی ئێران لەدیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە قسەیان کردووە و، ڕەزامەندییان وەرگرتووە، بۆ ئەوەی ئەو کۆمەک و هاوکاریانە لەڕێگەی دەروازەی سنووریی باشماخەوە ببەنە کرماشان و بیگەیەننە لێقەوماوانی ئەو ناوچانەی بەهۆی بوومەلەرزەوە زیانیان بەرکەوتووە.
شەوی 12-11-2017 بوومەلەرزەیەکی بەهێز هەرچوار پارچەی کوردستان و چەند وڵاتێکی دیکەی هەژاند. بەوهۆیە لە باشووری کوردستان هەشت کەس گیانیان لەدەستدا و 321 کەسی دیکەش بریندار بوون. لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کودستانیش، بەپێی دوایین ئاماری فەرمی کە 17-11-2017 لە ئێران بڵاوکراوەتەوە، لە بوومەلەرزەکەی پارێزگای کرماشاندا 474 کەس گیانیان لەدەستداوە، بەڵام ئامارە نافەرمییەکان باسی ژمارەیەکی زیاتر لەو ئامارە دەکەن و دەڵێن زیاتر لە هەزار کەس بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیە گیانیان لەدەستداوە. [1]
21-11-2017
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,347 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!