بەداخەوە لەم چەند ڕۆژانەی ڕابردوودا گرژی و ئاڵۆزی لە چەند ناوچەیەکی سنووری سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە ڕوویدا کە زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە. خۆپیشاندانی شارستانی و ئاشتیانە مافی هاوڵاتیانە، بەڵام ئەوەی دەبینرێ دەرچوونە لە چەمکی خۆپێشاندان، بۆیە داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین ڕێگە نەدەن داوا ڕەواکانیان ئاوێتەی ئەجندای سیاسیی گوماناوی ناوخۆیی و ناوچەیی ببن.
لە سۆنگەی پەرۆشیمان بۆ ئاسایشی نیشتیمانیی هەرێم، داوای وریایی و چاوکراوەیی زیاتری هاوڵاتیان دەکەین. پێویستە گەلەکەمان بە یەکهەڵوێستی ئەم قۆناغە ببڕێت.دەبوایە ئەم خۆپێشاندانانەی ئێستا بە ئاراستەی دژایەتی ئەو سیاسەتە ناڕەوایەی دەسەڵاتی بەغدا بێت کە لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر سیاسەتی ئابلوقەدان و برسی کردنی هاوڵاتیانی هەرێمیان گرتۆتە بەر.
دەسەڵاتدارانی بەغدا خۆیان لە دانووستان لەگەڵ هەرێم دەدزنەوە و لە هەمانکاتدا ئابڵوقەی ئابووری و سیاسی و هەڕەشەی سەربازیان لە سەر هەرێم بەردەوامە. ئەوان گرەو لە سەر تێکچوونی ڕەوشی ناوخۆیی هەرێم دەکەن، بۆیە ئەم ڕەوشە تەڵە و داوێکی مەترسیدارە کە شیرازەی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەرێم دەکاتە ئامانج. داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویستمان دەکەین هەستیاریی قۆناغەکە لەبەرچاو بگرن و ڕێگە نەدەن خەلکانێک لە پەنای داواکانی ئەوان پەلاماری دامودەزگاکان و موڵکی گشتی بدەن.
داوا لە هەموو دامودەزگا ئەمنیەکانی هەرێم دەکەین بە شێوەیەکی بەرپرسانە ڕووبەڕووی هەر کارێکی تێکدەرانە ببنەوە و سەرو ماڵی هاوڵاتیان و موڵکی گشتی و سەقامگیری و ئاسایشی هەرێم بپارێزن.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
#20-12-2017#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,504 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!