لە 36ەمین ڕۆژی هێرشەکانی سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد بۆ سەر
عەفرینعەفرین،
سوپای تورکیا ڕایگەیاند هەزار و 1931 چەکداری یەپەگە کوژراون. بەپێی ئامارێکی هەسەدەش 889 سەربازی تورکیا و چەکدارانی سوپای سووریای ئازاد کوژراون.
ئەمڕۆ شەممە 24-2-2018، سەرۆکایەتیی ئەرکانی گشتیی سوپای تورکیا لە 36ەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتووندا ڕایگەیاند، پێشڕەوییەکان لە پێنج میحوەرەوە بەردەوامن بەتایبەتی لە هەردوو میحوەری جندرێس و ڕەجۆ. یەکەکانی تۆپهاوێژ و فڕۆکە جەنگییەکان بەشێوەیەکی چڕ پێگەکانی یەپەگە تۆپباران و بۆردوومان کردووە و بەهۆیەوە 58 چەکداری یەپەگە کوژراون.
هەر بەپێی ڕاگەیێندراوەکەی سوپای تورکیا، لە ماوەی 36 ڕۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا ژمارەی ئه و
شەڕڤانشەڕڤانانەی یەپەگە کە لە عەفرین کوژراون، گەیشتووەتە هەزار و 931 شەڕڤان.
بەپێی ئاماری فەرماندەیی هەسەدە، 98 شەڕڤان، 889 سەرباز و چەکداری ئۆپۆزیسیۆن لە ئۆپەراسیۆنی عەفرین کوژراون. لە بەرامبەردا تورکیا کوژرانی 32 سەرباز و 69 چەکداری ئۆپۆزیسیۆن و برینداربوونی 170 سەرباز و 214 سەربازی ڕاگەیاندووە.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی عەفرین ڕایگەیاندووە، لە 28 ڕۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا 170 کەسی سڤیل گیانیان لەدەستدا و 460 کەسی دیکەش برینداربوون. نزیکەی 140 کەس لە قوربانییەکان ژن و منداڵن. بەپێی ئاماری ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی هەرێمی عەفرین، 60 هەزار کەس لە عەفرین ئاوارەبوون.
[1]
24-02-201824-02-2018 Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,943 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!