ڕۆژنیوز،
جیهاد هەورامیجیهاد هەورامی
لە زانکۆی
هەڵەبجەهەڵەبجە دەرئەنجامی توێژینەوەیەک لەسەر گەنجان خرایەڕوو، بەپێی توێژینەوەکە ئاستی گەشەکردنی گەنجانی هەڵەبجە لە ڕووی سیاسی و ئابوری و کلتوری و کۆمەڵایەتییەوە لاوازە.
ئەمڕۆ لە هۆڵی د.
مستەفا زەڵمیمستەفا زەڵمی لە زانکۆی هەڵەبجە، سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان و زانکۆی هەڵەبجە کۆڕێکیان بۆ خستنەڕووی دەرئەنجامی توێژینەوەیەک لەسەر کاریگەری هۆکارە زەمینییەکان لەسەر گەشەکردنی لاوان لە هەڵەبجە ساز کرد.
سەرەتا فەیسەڵ هەورامی، توێژەری کۆمەڵایەتی و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە وتی: ئامانجمان لەم توێژینەوەیە بۆ زانینی ئاستی گەشەکردنی گەنجانی هەڵەبجە و زانینی هۆکارە زەمینەییەکانە لە گەشەکردنی گەنجاندا، بەمەبەستی گەیشتن بە ڕێگەچارەیەکی گونجاو بۆ چارەسەری گرنگترین گرفتەکانی گەشەکردنی گەنجان.
% گەشەکردنی داهاتی تاکەکەس لە 22% و گەشەکردنی کلتوری 21% و گەشەکردنی کۆمەڵایەتی لە 36% و گەشەکردنی بەشداری سیاسی-یش لە 26%
وتیشی: ژمارەی ئه و کەسانەی کە بەشداری ڕاپرسی توێژینەوەکەیان کردوە بریتین لە 303 کەس، کە 142 کەسیان لە ڕەگەزی مێ و 161 کەسیان لە ڕەگەزی نێرن، هەمویان دانیشتوی شاری هەڵەبجەن و لە ڕووی تەمەنیشەوە 18 تا 35 ساڵ بوون.
باسی لەوەش کرد: بەپێی توێژینەوەکە
❞بە شێوەیەکی گشتی ئاستی گەشەکردنی گەنجانی هەڵەبجە لاوازە❝، بە جۆرێک گەشەکردنی داهاتی تاکەکەس لە 22% و گەشەکردنی کلتوری 21% و گەشەکردنی کۆمەڵایەتی لە 36% و گەشەکردنی بەشداری سیاسی-یش لە 26%.
داواشی کرد بۆ زیاتر گەشەکردنی تواناکانی گەنجان و بەشداریکردنیان، بازاڕی تایبەت بە ڕەگەزی مێ بکرێتەوە بۆ کارکردن و لە ڕێگای دەزگا حکومی و ڕێکخراوەکانی پەیوەست بە پرسی ڕەگەزی مێ هاوکاری ئه و کەسانە بکرێت کە بێکارن و کاتەکانیان لەماڵەوە بێ بەرهەم بەسەر دەبەن، وەک کردنەوەی خولە جۆراوجۆرەکانی کۆمپیوتەر و درومان و ڕستن و چنین.
هەروەها کردنەوەی کۆمەڵگەی کلتوری کە هۆڵی سینەما و شانۆ و سیمیناری تێدابێت بە مەبەستی ڕەخساندنی زەمینەی ئەنجامدانی چالاکی کلتوری و بەشداری گەنجان له و چالاکییانەدا.
دواتر د. ڕێبوار سیوەیلی مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین، قسەی کرد و وتی: ئەنجامدانی ئەم توێژینەوەیە کارێکی زۆر باش و لەجێی خۆی بووە بۆ خزمەت کردنی زیاتری گەنجانی هەڵەبجە و خستنەڕووی داواکاری و گرفتە سەرەکییەکانی گەنجان بۆ دۆزینەوەی ڕێگا چارەیەکی گونجاو بەمەبەستی گەشەسەندنی زیاتری توانای گەنجانی شارەکە.
[1]
26-02-201826-02-2018