بەڕێزان ئاشنا موراد و هەموو ئەندامانی خێزان
سڵاو و ڕێز
بە گەرمیی لە خەمی کۆچی دوایی خۆشەویستتان کاک #عادل موراد#، بەشدارین. هیوادارین هەبوونی خۆشەویستان و دۆستانی ئازیزی دیکە بە شێوەیەک خەم و پەژارەتان کەم بکاتەوە و زووتر سووکنایی بە دڵتاندا بێت و باری شانتان سووکتر بێت.
کاک عادل موراد بە لەش و جەستە کوردستانی بەجێهێشت، بەڵام خوو و ڕەووشت و ئاکار و کارەکانی، هەروەک دەیان هەزاری دیکە لە کەسایەتی نیشتیمانی کوردستان، جێگای ڕێز و پێزانین دەبێت و لە دڵی خەڵکی کوردستاندا بە نەمری دەمێنێتەوە.
تەندروستیی و تەمەنی درێژ بۆ هەمووتان دەخوازین.
هاوسەرۆکانی #کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان# نیلۆفەر کۆچ و ڕێبوار ڕەشید
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان/ ک ن ک
#18-05-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 5,185 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!