هەواڵی مەرگی هەڤاڵ و هاوڕێ و هاورێبازمان کاک #عادل موراد# تاساندمی.. کۆچی ناوادەی ئە م پياوە تيکۆشەرە کۆستێکی گەورەيە بۆ يەکێتی نيشتمانی کوردستان و ميللەتي کورد، لەدەستدانی ئەم سياسەتمەدارە لێهاتووە خەسارەتێکی گەورەيە بۆ پرسی نيشتمانی و نەتەوەييمان، پڕ بەدڵ سەرەخۆشی لە مناڵەکانی و بنەماڵە بەڕێزەکەی کاک عادل ئەکەم، هاوبەشی خەمتانم.
بەڕێزم : کاک عادل تەنها هەڤاڵێکی يەکێتيم نەبوو، بەڵکو براو هاوڕێی تەمەنيشم بوو، بەدرێژايی ويستگەکانی ژيانمان پێکەوە کارمان کردوه و، لە تاڵی و سوێری ڕۆژگارە سەختەکانی خەباتی سياسيمان پێکەوە بەشدار بوين، لەساڵانی سەرەتای حەفتاکانەوە ئەم کەڵە پياوەم ناسيوه و، تا ساتی کۆچی دواييشی هەميشە يەک ڕێبازو يەک بيرکردنەوه و يەک هەڵوێستی و وەفا بۆ يەکێتی و کوردايەتی پێکەوە کۆمانی کردۆتەوە، مايەی شانازيە بۆ من لەتەک تێکۆشەرێکی گەورەی وەکوو کاک عادل موراد لەسەر ڕێبازەکەی مام جەلالی نەمر بەردەوامی بە خەباتی نەتەوەيی ميللەتەکەمان بدەين.
کاک عادل بەدرێژايی تەمەنی سياسی خۆيەوە کە لەنيو سەدە تێپەری ئەکرد، پياوێکی خەباتگێڕ و دڵسۆز بۆ پرسی نەتەوه و، پياوێکی دەمڕاست ودەستپاک، پياوێکی هەقبێژ چاونەترس، نەيارێکی سەرسەختی ديکتاتۆريەت و ستەمکاری، پشتو پەنای خەڵکی لێقەوماو وهەژارانی وڵاتەکەم.
هەزاران سڵاو له گيانی پاکی کاک عادل مورادی گەورە سياسی و تێکۆشەری ميللەتەکەمان
نەمری و سەربەرزی بۆ کاک عادلی ئه ندامی دەسته ی دامەزرێنەری يەکێتی و ڕۆڵەی شاخەکانی کوردستان
داوا لەخوای گەورە ئەکەم بە بەهەشتی بەرينی شاد بکات سێبوری ئێوەش بداتەوه و تەمەن درێژيش بۆ مناڵەکانی لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزو خۆشەويستيم بۆ هەموتان..
انا لله وانا اليه ڕاجعون
براتان
دکتۆر #لەتيف ڕەشيد# هاورێ و هەڤاڵی خوالێخۆشبوو
بەغدا #19-05-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 4,087 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!