دەقی پەیامی
سەڵاحەدین دەمیرتاشسەڵاحەدین دەمیرتاش:
(سڵاو هەڤاڵانی هێژام!
ئێوە دەزانن کە لە بەندیخانەدا بە کتری دەتوانم تویت بڵاوبکەمەوە، بەڵام واتسئەپ لە کتریدا کار ناکات. لەبەرئەوە پەیامی خۆم بە دەستنووس بۆ ئێوە دەنێرم.
داواکارییەکی بچووکم لە ئێوە هەیە؛ بەستێنی مێدیا بە ڕووی
هەدەپەهەدەپەدا داخراوە، مێدیای کۆمەڵایەتیش هەتا ئاستێک کاریگەری هەیە. پێویستە بەپێی ئەم واقیعە مامەڵە بکەین و بەشێوەیەکی چالاک بەشداری لە خەباتی هەڵبژاردندا بکەین.
بەتایبەتی خۆمان بگەیەنینە ئه و هاوڵاتیانەی بەگومانن دەربارەی ئێمە و پێشوەخت بڕیاریان داوە. من هیوادارم کە ئێوە بەبڕیارەوە سیاسەتەکانی من لە بابەتی ئاشتی، دیموکراتی و ژیانی هاوبەش ڕابگەیەنن.
پێویستە بە ئارامییەوە ئەمە بەباشی ڕوون بکەنەوه که؛ لەپێناو ژیانێکی خۆش و بۆچی دەنگ بدەنە هەدەپە و دەمیرتاش؟ لایەنی کەم 3 کەس ڕازی بکەن. لەم بابەتەدا من باوەڕم پێتانە، چونکە هەناسە و دەنگی من ئێوەن.
بەم بۆنەیەوە داوا دەکەم کە ڕەمەزانی پیرۆز ببێتە مایەی خێر، سڵاو بۆ ئێوە و خۆشەویستیتان دەنێرم.
تێبینی: ئەم پەیامە لایەنی کەم بۆ 100 کەس بنێرن، زۆر باش دەبێت. ئێوە دەزانن کە کتریی من کار ناکات.)
[1]
01-06-201801-06-2018 Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 10,825 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!