ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل - #یەپەگە# دەربارەی چالاکییەکانی شەڕڤانانی یەپەگە\#یەپەژە# و هێزەکانی سووریای دیموکراتی - قەسەدە لە #عەفرین#، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە:
(لە چوارچێوەی هەڵمەتی دووەمی بەرخۆدانی سەردەمدا، شەڕڤانانی ئێمە ڕۆژانی 30-31ی ئایار\9-10ی جۆزەردان لە دوو قۆڵەوە هێرشیان کردە سەر بارەگەکانی چەتە و سەربازانی دەوڵەتی داگیرکەر. لە چالاکییەکەدا زۆر سەرباز و چەتە کوژران، بەڵام دەربارەی ژمارەیان، زانیاری ڕوون بەدەست نەخرا.
زۆر سەرباز کوژران، تەرمی 2 چەتە بینرا
لە گوندی قورتقولاقێی سەر بە ناوچەی شەرا، یەکینەکانی ئێمە شەوی 30ی ئایار\9ی جۆزەردان لە دژی بارەگەیەکی سەربازیی تورکیا چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەم چالاکییەدا زۆر سەرباز کوژران، تەرمی 2 چەتە بە چاو بینرا.
هێزەکانمان ڕۆژی 31ی ئایار\10ی جۆزەردان کاتژمێر 3 لە دژی بارەگەیەکی چەتەکان لە دەوروبەری گوندی مەریەمینێ کە 7 کم دوورە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەندی شاری عەفرین، چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەم چالاکییەدا کە بوو بە شەرێکی سەخت و نزیکەی 45 دەقە بەردەوام بوو، ژمارەیەکی زۆری سەرباز و چەتەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر کوژران و بریندار بوون. دەربارەی ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن زانیاری ڕوون بەدەستنەخرا.
3 شەڕڤان شەهید بوون
له و چالاکییانەی کە لە گوندی قورتقولاقێ و مەریەمینێ ئەنجامدران، 3 شەڕڤانی ئێمە قارەمانانە تا دوایین گولە شەڕیان کرد و شەهید بوون. ناسنامەی هەر سێ شەهیدەکە لە داهاتوویەکی نزیکدا بڵاودەکەینەوە.)[1]
#01-06-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 5,819 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!