$باشووری کوردستان$
- لە شارۆچکەی تەکیەی #سلێمانی# بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی، وێستگەیەکی 400 کەی ڤی دابەشکردنی کارەبا دەکرێتەوە و بەگوتەی بەرپرسان، وێستگەکە کاریگەری گەورەی لەسەر کەرتی کارەبا دەبێت.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/151204/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=دیدارێکی گەشتیاريی سەبارەت بە هاوینەهەواری دوکان ئەنجامدرا=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/151204/0009.JPG=KTML_Photo_End=
- بەناونیشانی (#دوکان# لە دیدارێکی گەشتیاریدا)، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی دیدارێکی گەشتیاری لە هۆتێل ئاشور سازکرد.[2]
- لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا لە بەغدا، شاندەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەبارەی کردنەوەی ڕێگەی #هەولێر# - #کەرکووک# ڕێککەوت. بەپێی ڕێککەوتنەکە بڕیاردراوە پردێکی ئاسن بەشێوەیەکی کاتی بۆ کردنەوەی ڕێگەکە دابنرێت و ڕاستەوخۆش پڕۆژەی دروستکردنەوەی پردی پردێ دەستپێبکات.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزیری دەرەوی ئێران ڕایدەگەیەنێت ئەمریکییەکان بە ئابڵوقەدان ئالودەبوون وتیشی لەچەند مانگی داهاتوودا ناچاریان دەکەین ئەو نەخۆشییەیان چارەسەر بکەن.[2]
- فستیڤاڵی فیلمی Summer film school کە لە وڵاتی چێک بەرێوە دەچێت خەڵاتی شانازی چل و چوارەمین دەورەی خۆی پێشکەشی سینەماکاری بەناوبانگی کورد #بەهمەنی قوبادی# کرد.[3]
- ژمارەیەک بەکرێگیراوی حکومەتی ئێران، لە هۆڵی ژمارە 10ی زیندانی 'ڕەجایی شەهری' کەرەج هێرشیان کردە سەر #زانیار مورادی#، #لوقمان مورادی#، #سەعید شیرزاد# و #ئارەش سادقی#، زیندانیانی سیاسی و برینداریان کردوون.[4]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 8,147 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!