لەچوارچێوەی چالاکییەکانی (دیداری ئەنکەرە) نورەدین ئوزدەبیر، سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەنکەرە ڕایگەیاند تورکیا لە قەیرانی گەورەدایه و پێویستمان بە پاڵپشتی سەرمایە هەیە بۆ ئەوەی ئەم دۆخە تێپەڕێنین.
ئۆزدەبیر ڕونیکردووەتەوە تێکڕای ڕێژەکانی دڵنیایی و پارەدان لە بانک لە ئاستێکی ترساندایە، شوێنێک نییە قەرز بە کۆمپانیاکان بدات.
هەروەک دەڵێت ئه و قەرزانەی پێویستە لە مساڵدا تورکیا بیداتەوە 69 ملیار دۆلارە و پێویستیشە ئەم بارودۆخە تێپەڕێنین و کورتهێنانیش چارەسەر بکرێت.
ئۆدەمیر جەختیکردووەتەوە کە ئابووری تورکیا گەیشتووەتە ئاستێک، کە بەپێی پێوەرەکانی یاسا بازرگانی تورکیا، زۆربەی کۆمپانیاکانی تورکیا مایەپوچ بوون، ئەبێت کاربکەن بۆ ئەوەی بمێنن.
سەرۆکی ژووری پیشەسازیی ئەنکەرە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە کە وەزارەتی دارایی وازی لە کرینی هەندێک کاڵاوشمەک هێناوە و بەهای باجی زێدەباییی و باجی بەکاربردنی سەر هەندێک کاڵاوشمەک کەمکردەوە.
سەرەتای ئەم هەفتەیە ئاژانسی فیتش بۆ پۆلینی دڵنیایی، بەهۆی بەرزی تێکڕای سووەکان و سستبوونی گەشەی ئابووری، دابەزینی بەهای لیرە پۆلێنی دڵنیایی 24 بانکی تورکیا دابەزاند.[1]
#01-08-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,255 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!