کۊچەر بیرکار، لە ساڵی 1978ز. لە گوندی نێی سەربە #مەریوان# لەدایکبووە و لە خوێندنگەی گوندەکەی خۆیان دەستی بە خوێندن کردووە تا زانکۆی #تاران#ی بە پلەی نایاب تەواوکردووە و پاشان بۆ خوێندنی باڵا ڕوو دەکاتە زانکۆکانی وڵاتی بەریتانیا. لە ئێستادا پڕۆفیسۆرە لە بیرکاریدا و ڕۆژی #01-08-2018#ز. خەڵاتی فیڵدزی بواری بیرکاری، کە بە نۆبڵی ئەو بوارە دادەنرێت لەگەڵ سێ پڕۆفیسۆری دیکە لە بەرازیل بەدەستهێنا. کۆچەر پاش وەرگرتنی خەڵاتەکە وتبووی: =KTML_Mark_Begin=هیوادارم خەڵاتەکەم بزەیەک بخاتە سەر لێوی 40 ملیۆن کورد=KTML_Mark_End=. شایەنی باسە هەر لە هەمان ڕۆژدا خەڵاتەکە لە کۆچەر بیرکار دزرا و پاشان خەڵاتێکی تری پێدرا.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/104457/0011.JPG=KTML_Photo_Alt=خەڵاتی فیڵدز=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/104457/0011.JPG=KTML_Photo_End=
فارسە پان-ئێرانیستەکان، زۆر هەوڵی ئەوەیاندا کە کۆچەر وەک ئێرانییەک بناسێنن و پێناسە کوردستانییەکەی لێبکەنەوە! بەڵام کۆچەر نائومێدی کردن و خۆیی بە کورد و کوردستانی هێشتەوە و خەڵاتەکەشی پێشکەشی 40 ملیۆن کوردی بێ-ئاڵا کرد. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 285,045 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!