$باکووری کوردستان$
- ڕۆژنامەوان #دەنیز فورات# کە 4 ساڵ بەر لە ئێستا لە #مەخموور# لە ئەنجامی هێرشی داعش شەهید بوو، لەسەر گۆڕەکەی خۆی لە شاری وان یادی کرایەوە.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی جاویدان #هەکاری# تەمەن 25 ساڵ کوڕی زوبەید خەڵکی گوندی کەلەڕەش سەر بە ناوچەی شەپیرانی شاری #سەڵماس# بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری شاری #شنۆ# گیانی لە دەست دا.[6]
$باشووری کوردستان$
- بڕیاردەری ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە فۆڕم پڕکردنەوە بۆ دامەزراندنی کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان دەستپێدەکات و نزیکەی 42 هەزار کەس دادەمەزرێن و زۆرترینی لە #هەولێر# دەبێت.[1]
- شەوی ڕابردوو، بەهۆی ڕووداوێکی کۆمەڵایەتی نێوان دوو بنەماڵە لە گەڕەکێکی شاری هەولێر 3 کەس دەکوژرێن و دوانیش برینداردەبن.[2]
- بۆ یەکەمجار بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی #هەڵەبجە# بەڕەسمی کرایەوە، لەمەودواش پارێزگاکە بۆ دابەشکردنی مووچە و کاروبارە داراییەکان پشت بەخۆی دەبەستێت.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152208/0012.JPG=KTML_Photo_Alt=دژی دانانی هاوکارێکی داعش بۆ ئەنجومەنی شەنگال خۆپیشاندان ئەنجام درا=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152208/0012.JPG=KTML_Photo_End=
- حەسەن خەلیل کە دەوترێت لە کاتی فەرمانی سەر ئێزدییەکاندا هاوکاری چەتەکانی #داعش#ی کردووە، وەک ئەندامی ئەنجومەنی شارۆچکەی #شەنگال# دانرا، هاوڵاتییانی شەنگال لەدژی ئەو بڕیارەی حکومەتی عێراق خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.[3]
- فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا بۆردومانی گوندەکانی بناری #قەندیل#یان کرد.[4]
- هێزەکانی #حسک# لە #شارەزوور# بەبۆنەی دامەزراندنی حسکەوە مانۆرێکی سەربازییان ئەنجامدا.[4]
- کۆمەڵێک پەرلەمانتار و چالاکوان و کەسایەتی و ڕۆژنامەنووس، گردبوونەوەیەکیان بۆ ئازادکردنی هەڤرەس شوان ئەنجامدا، کە ماوەی 25 ڕۆژە لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیر کراوە.[3]
- بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، له و دامودەزگایانەی کە پۆلیس ئەرکی پاراستنی ئەمنیەتی لەسەر شانە، وەک پاڵپشتییەک هێزێکی زێرەڤانیش لەو شوێنانە جێگیردەکرێت.[2]
- لەمیانی پانێلێکدا، سالار مەحمود، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، کە داگیرکارییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە #پەکەکە#وە نییە و چەندین ئامانجی دیکەی سەربازیی و ئابوریی هەیە.[3]