- 29-08-2018
- 28-08-2018
- 27-08-2018
- 26-08-2018
- 25-08-2018
- 24-08-2018
- 23-08-2018
- 22-08-2018
- 21-08-2018
- 20-08-2018
- 19-08-2018
- 18-08-2018
- 17-08-2018
- 16-08-2018
- 15-08-2018
- 14-08-2018
- 13-08-2018
- 12-08-2018
- 11-08-2018
- 10-08-2018
- 09-08-2018
- 08-08-2018
- 07-08-2018
- 06-08-2018
- 05-08-2018
- 04-08-2018
- 03-08-2018
- 02-08-2018
- 01-08-2018
- 31-07-2018
30-08-2018
- 31-08-2018
- 01-09-2018
- 02-09-2018
- 03-09-2018
- 04-09-2018
- 05-09-2018
- 06-09-2018
- 07-09-2018
- 08-09-2018
- 09-09-2018
- 10-09-2018
- 11-09-2018
- 12-09-2018
- 13-09-2018
- 14-09-2018
- 15-09-2018
- 16-09-2018
- 17-09-2018
- 18-09-2018
- 19-09-2018
- 20-09-2018
- 21-09-2018
- 22-09-2018
- 23-09-2018
- 24-09-2018
- 25-09-2018
- 26-09-2018
- 27-09-2018
- 28-09-2018
- 29-09-2018
باکووری کوردستان
- پاش ئەوەی چالاکوانان، سیاسەتمەداران و بەڕێوبەرانی پارتی دیموکراتی گەلان-
هەدەپەهەدەپە لە مووش، بڕیاری بەڕێوەبردنی پرسە بۆ کۆچەر ئۆزدال، زیندانیی سیاسی-یان دەرکرد، پارێزگاری تورکی مووش لەو شارە و ناوچەکانی دەوروبەری قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند.
[3]
- لە دەڤەری گردی بێرمەگێ و شلەروو-ی سەر بە هەرێمی چیای جوودی کە دەکەوێتە بەرانبەر شاری
شرناخشرناخ، ئاگر کەوتەوە. ئاگرەکە کە بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورکیای داگیرکەر کەوتەوە، سات بە سات تەشەنە دەکات.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئێوارەی ئەمڕۆ، ئەمجەد حسێن پەناهی، برای
ڕامین حسێن پەناهیڕامین حسێن پەناهی، زیندانی سیاسیی کوردی سزادراو بە سێدارە، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی لە شاری سلێمانی ئەنجامدا. ئەمجەد حسێن پەناهی ڕایگەیاند: بەرپرسانی زیندانی ڕەجایی شەهری تاران پێیان ڕاگەیاندووین، کە ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو سزای لەسێدارەدانی ڕامین جێبەجێ دەکرێت.[3]
باشووری کوردستان
- لە باشووری پارێزگای
کەرکووککەرکووک خۆکوژێک بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە خۆی بە بازگەیەکی هێزە ئەمنییەکانی عێراقدا تەقاندەوە و کوژراو و بریندار هەیە.
- لەگوندێکی سنوری شارۆچکەی بەردەڕەش بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە کەسێک دوو برازای خۆی دەکوژێت.
[5][1]
- لە گوندی عەلییە ڕەشی نزیک چیای قەرەچوغ فڕۆکەکانی هاوپەیمانان 11 چەکداری
داعشداعشیان کوشت و پێنجی دیکەش بریندار بوون.[1]
-
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی، لە بارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجامدەدرێت.
[4]
- چەند ڕۆژێکە پەخشی ناوخۆی کەناڵی NRT لە هەرسێ پارێزگای
سلێمانیسلێمانی و
هەولێرهەولێر و
دهۆکدهۆک وەستاوە، بەڕێوەبەری چاپ و بڵاوکردنەوەی
وەزارەتی ڕۆشنبیریوەزارەتی ڕۆشنبیریش ڕایدەگەیەنێت، وەستانی کەناڵەکە تەکنیکیەو پەیوەندی بە هیچ لایەنێکەوە نییە.[5]
- لە شاری هەولێر کۆنفرانسی پڕۆگرامەکانی خوێندنی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینیەکان لە هەرێمی کوردستان دەستی بەکارەکانی کرد و وابڕیارە لە کۆنفڕانسەکەدا ژمارەیەک ڕاسپاردە دەربکرێت بۆ شوێنکردنەوەی خوێندن، مێژوو، بیر و باوەری ئاینی پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکان لە کوردستاندا.[1]
- لە گوندێکی سنووری دهۆک کێڵگەیەکی چاندنی مەریوانە و گیای هۆشبەر دۆزرایەوە. نۆ کەس بەناوی جووتیارەوە لە کێڵگە هۆشبەرەکەدا کاریانکردووە. ئێستا سێ کەسیان دەستگیرکیراون و شەش تۆمەتباریش شوێنیان نادیارە.
[6]
- لە باکوری کەرکووک، تەرمی ژنێک لەزێی بچوک دۆزرایەوە، پۆلیسیش دەڵێت ناسنامەکەی نەناسراوەتەوە.[1]
- لە کۆمەڵگەی خانکێی پارێزگای دهۆک دوو گەنج بەناوەکانی (ک.ا.ک) و (ق.ق.ک) کە تەمەنیان 19 ساڵان و 21 ساڵانە لەکاتی مەلەکردندا خنکان.[5]
رۆژئاوای کوردستان
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە چوارڕێیانی سەبی بەحراتی منبیج، مین بە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ڤان و هاوڵاتییەک بەناوی فەیاز بەکر کە ڤانەکە لە بەردەم ماڵی ئەو بوو تەقییەوە، لە ئەنجامدا ئەو هاوڵاتییە هەر دوو قاچی لەدەستدا.[3]
- سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی فەیلەقی شام ئێوارەی ئەمڕۆ هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی کەباشین لە ناوچەی شێراوای
عەفرینعەفرین و دەیان هاووڵاتیی ئەو گوندەیان ڕفاند.[2]
دەرەوەی کوردستان
- شاعیر و دەنگبێژی کورد، کارمەندی ڕادیۆی ئەریڤان مەجیدێ سلێمان لە تەمەنی 81 ساڵیدا کۆچیی دوایی کرد.[4]
- لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا ئەمڕۆ پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر ماڵی گورگین بیلەن یەکێک لە بەرپرسانی ڕێکخستنی پارتیی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە) لە شارەکە. گورگین بیلەن و براکەی کە ناوی حوسەین بیلەنە و لە عێراقەوە بە مەبەستی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری سەردانی ماڵەوەی کردبوو، لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەر کران.[2]
- کۆمەڵەی ئازادی کە بۆ مافی زیندانیانی کورد لە ئەڵمانیا لە تێکۆشاندایە لەبارەی ئەو سیاسەتمەدارە کوردانەوە کە بە هۆی یاسای دژە تیرۆرەوە دەستگیر و زیندانیکرابوون ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. کۆمەڵەی ئازادی لە بولتەنی مانگانەیدا ڕایگەیاندووە، سیاسەتمەداران بەدرەدین کاڤاک، عەلی ئۆزەل و عەلی حەیدەر دۆغان لە دوای تەواوبوونی سزاکەیان لە مانگی ئابدا لە زیندان ئازاد کران.[2]
- ئه و هاریکارییە ئابوورییەی کە حکوومەتی ئەڵمانیا دەیدا بە ڕێکخراوی یەکێتیی ئیسلامیی تورک (DITIB) کە وەک نوێنەرایەتیی ڕژێمی ئەردۆغان لە ئەڵمانیا کار دەکات، ڕاگیرا.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Kronolojiya bûyeran