ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-#هەپەگە# دەربارەی چالاکی گەریلاکانی و ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیای داگیرکەرلە باشوورو باکووری کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
' لە #سیدەکان# 2 سەربازی سوپای تورکیا کوژران'
لە ڕۆژی 28ی ئەیلوول/7ی ڕەزبەر لە کتژمێر1 بۆ 3ی بەرەبەیانیدا فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا بە کەڵک وەرگرتن لە هیلیکۆپتەرگردی شەهید ڕۆزەرین-ی ناوچەی ئارێ-ی سیدەکانیانی باشووری کوردستانیان بە خەستی بۆردومان کرد. دوای ئەوبۆردومانانەی سوپای تورکیا لە ڕێگەی هێلیکۆپتەرەوە هێزەکانی خۆی گواستەوە بۆ هەرێمەکە دەستی کرد بە ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری.هێزەکانمان ئەمڕۆ لە کاتژمێر 7 بۆ 07 :30 خولەکدا لەدژی سوپای تورکیا چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا تا ئەو جێگەی پە پشتڕاستکراوەتەوە 2 سەربازی سوپای تورکیا کوژراون. لە هەرێمەکە ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری بەردەوامە.
' لە جولەمێرگ کۆنتراگەریلایەک سزادرا'
هێزەکانمان ڕۆژی 27ی ئەیلوول'6ی ڕەزبەرلە ناوچەی #شەمزینان#-ی جولەمێرگدا بەکرێگیراوێک(کۆنتراگەریلا)-یان بە ناوی ئیرۆل تەکین سزادا. ئەو کەسە لە ساڵی 2017 و2018دا هاوکاری دوژمنی دەکرد وهێرشەکانی سوپای تورکیا لەناوچەکە کە بووە هۆی شەهید بوونی 8 هەڤاڵی ئێمە و2 ملیتانمان دەستی هەبووە. با ڕای گشتی بزانن کە هۆکاری سزادانی ئەوکەسە هاوکاری کردنی بۆ لەگەل دوژمن لەدژی گەریلاکانی ئێمە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان وەڵامی هەموو ئەو کۆنترایانە دەداتەوە کە لەدژی گەریلا کاردەکەن.
ئۆپەراسیۆنی 24ی ئەیلوول/3ی ڕەزبەرلە ناوچەی ماتێ-ی ئۆرەمار-ی گەڤەر-ی جولەمێرگ لە ڕۆژی 25ی ئەیلوول/4ی ڕەزبەربەبێ ئەنجام کۆتایی پێهات.
'هێرشی ئاسمانی'
فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا ڕۆژی 27ی ئەیلوول/6ی ڕەزبەرلە کاتژمێر 23:50 خولەکدا لە وەرخەلەێ ناوچەی ئاڤاشین-ی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومان کرد.[1]
#28-09-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,865 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!