چالاکیی گەریلا لە چەلێ، لێلیکان و ئیدر
#هەپەگە# ڕایگەیاند، گەریلاکانیان لە چەلێ، لێلیکان و ئیدر دژی سەربازانی سوپای تورکیای داگیرکەر چالاکییان ئەنجام داون و لە چالاکییەکی نیشانەشکێنیدا لە لێلیکان سەربازێک کوژراوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) دەربارەی چالاکییەکانی 2ی تشرینی یەکەم\10ی ڕەزبەر دژی سوپای تورکیای داگیرکەر، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
هەپەگە ڕایگەیاند، لە ناوچەی چەلێ هێرش کراوەتە سەر سەنگەری سەربازان، هەروەها لە لێلیکان چالاکییەکی نیشانەشکێنی کراوە. هاوکات لە ئیدر لە گرووپێکی کۆنترا هێزی دژە گەریلا) دراوە، دواتریش هێرش کراوەتە سەر ئۆتۆمبێلێک و تێکشکێنراوە. هەپەگە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە فڕۆکە جەنگییەکان بۆمبارانی هەرێمی زاپ-یان کردووە.
دەقی ڕاگەیەنراوی هەپەگە:
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری-دا، بێ دابڕان بەردەوامن لە چالاکییەکانیان دژی هێزەکانی داگیرکەر. لەم چوارچێوەیەدا زانیاری دەربارەی چالاکییەکان وەهایە:
2ی تشرینی یەکەم\10ی ڕەزبەر کاتژمێر 8، هێزەکانمان لە دژی ئه و سەربازانەی لە گردی کۆردینەی سەر بە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ جێگیر بووبوون، چالاکییەکانیان کرد. بەشێوەیەکی بەهێز لە سەنگەر و ڕەبایەکانی دوژمن درا. دەربارەی ژمارەی کوژراو و برینداری سەربازانی تورک زانیاری بەدەستنەخرا. لە دوای چالاکییەکە سوپای تورکی داگیرکەر بە تۆپی هاوەن و ئۆبوس تۆپبارانی ناوچەکەی کرد.
لە لێلیکان سەربازێک کوژرا
هەمان ڕۆژ کاتژمێر 17:10، هێزەکانمان لە دژی سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر لە گردی لێلیکان-ی سەر بە دەڤەری #سیدەکان#ی باشووری کوردستان چالاکییەکی نیشانەشکێنییان کرد. لەم چالاکییەدا سەربازێک کوژرا. لە دوای چالاکییەکە سوپای تورک بە کۆپتەر بۆمبارانی ناوچەکەی کردووە.
لە ئیدر لە کۆنتراکان درا
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕیدا کە لە سەرانسەری هەرێمی سەرحەد دەستیانپێکردووە، ڕۆژی 2ی تشرینی یەکەم\10ی ڕەزبەر کاتژمێر 14:30 لە دژی گرووپێکی کۆنترا کە لە دەڤەری دیلووجوو-ی سەر بە ئیدر پەسەوانەتیی سنووریان دەکرد، چالاکییەکیان ئەنجام دا. لەم چالاکییەدا لە نزیکەوە لە دوژمن درا. دەربارەی ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی کۆنتراکان زانیاری ڕوون بەدەستنەخرا.
هێزەکانمان هەمان ڕۆژ کاتژمێر 17:30 لە دژی ئۆتۆمبێلێکی میکسەری هێزەکانی دوژمن کە دەیانویست لەسەر سنووری دەڤەری دیلووجوو دیوار دروست بکەن، چالاکییەکیان ئەنجام دا و ئۆتۆمبێلەکەیان بەتەواوی تێکشکاند. لەم چالاکییەشدا ژمارەی کوژراو و بریندارەکان ڕوون نەبوویەوە.
هێرشی ئاسمانی
2ی تشرینی یەکەم\10ی ڕەزبەر کاتژمێر 22، فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر دەڤەری کونیشکا-ی سەر بە هەرێمی زاپی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆمباران کرد. لەم بۆمبارانەدا هیچ گەریلایەکمان شەهید نەبووە.[1]
#03-10-2018#