$باکووری کوردستان$
- بەهۆی ناکۆکی و شەڕ لەنێوان ئەندامانی دوو بنەماڵەی خێڵی ئیزۆل لە شارۆچکەی سێورەکی سەر بە شاری ڕووها لە باکووری کوردستان، ئەمڕۆ 6 کەس کوژران و 10 کەسی دیکەش برینداربوون.[3]
$باشووری کوردستان$
- ئاگرێک سنوری شاخەکانی بۆین و چنار و مۆردین و چەند گوندێکی دیکەی سنوری پارێزگای #هەڵەبجە#ی گرتوەتەوە، وتەبێژی بەرگری شارستانيش دەڵێت: تائێستا زیاتر لە 100 دۆنم دارستان و ڕەز و باخی هاووڵاتیان سوتاوە.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/104962/0014.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ئاگرێک سنوری پارێزگای هەڵەبجەی گرتوەتەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ئاگرێک سنوری پارێزگای هەڵەبجەی گرتوەتەوە=KTML_ImageCaption_End=
- بەڕێوەبەری گشتی لە #وەزارەتی بازرگانی# حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی یەکشەممە (#16-06-2019#) بەغدا دەست بە وەرگرتنی گەنمی هەولێر و #سلێمانی# دەکات و بۆ ئەمساڵ 340 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت.[3]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شارەدێی شۆڕش بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە لە ماڵێک ژن و پیاوێک کوژران و کەسێکی دیکەش برینداربوون.[4]
- بەهۆی ئاگرێکەوە گۆڕستانی #سەیدسادق# سووتا.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە نزیک پەیمانگەی پیشەسازیی #حەسەکە# لە گۆڕەپانی شەقامی تەلایع ماتۆڕ سکیلێکی بۆمبڕێژکراو لە کاتژمێر 11:15 دا تەقێنرایەوە. بەرێوەبەرانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایانگەیاند، لە تەقینەوەکەدا 2 کەس بە سوکی بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ ئەوەی چارەسەریان بۆ بکرێت.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- تەرمی #لۆرێنزۆ ئۆرستی# #شەڕڤان#ی ئینتەرناسیۆنالیستی #یەپەگە# گەینرایەوە زێدی خۆی لە شاری فلۆرانسی ئیتالیا.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/104962/0011.JPG=KTML_ImageCaption_Title=تەرمی ئۆرستی شەڕڤانی یەپەگە گەینرایەوە شاری فلۆرانسی ئیتالیا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=تەرمی ئۆرستی شەڕڤانی یەپەگە گەینرایەوە شاری فلۆرانسی ئیتالیا=KTML_ImageCaption_End=
- لە چوارچێوەی فێستیڤاڵی وەرزی هاوینەی کلتوری شاری لودڤیکس هاڤنی ئەڵمانیادا قەڵای #هەولێر# لە زوومی کامێرای ڕۆژنامەنوس #یوسف ئەحمەد مەنتک#ەوە دەبێتە جێی سەرنجی میوانە ئەڵمانی و بیانیەکان و مێژووی شارستانی #قەڵای هەولێر# لە ماوەی ڕۆژانی 15 تا 29ی حوزەیرانی 2019 لە ڤێستیڤاڵەکەدا نمایش دەکرێت.[1]