ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون لەسەر ماڵپەڕەکەی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و بەرپرسایەتیی خۆی لە تەقینەوەکەی ئەمڕۆی شاری #عەفرین# ڕاگەیاند کە مەڕاسیمێکی سەربازیی هێزەداگیرکەرەکان کرایە ئامانج.
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
هێزەکانمان لە عەفرین و هەرێمەکانی دیکەی باکووری سووریا بەردەوامن لە چالاکییەکانیان دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر. ئه و منداڵ و ژنانە لەبیرناکرێن کە تورکیا لە کاتی داگیرکردنی عەفریندا بۆردومانی کردن. ئێمە ڕایدەگەیەنین کە چالاکییەکانمان بەردەوام دەبن.
هێزەکانمان ڕۆژی 21ی شوباتی 2019\2ی ڕەشەمێ لە نزیک نەخۆشخانەی دێرسم لە شاری عەفرین لەسەر ڕێگەی ڤیلات بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە دژی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجام دا. لەم چالاکییەدا 25 داگیرکەر کوژران و 36 داگیرکەریش بریندار بوون کە لەنێویاندا 4 ئەندامی هەواڵگریی تورکیا هەن.
هەتا عەفرین و هەموو باکووری سووریا لە داگیرکەریی دەوڵەتی تورک ڕزگاریان دەبێت، لە عەفرین و هەرێمە داگیرکراوەکانی دیکە چالاکییەکانمان بۆ تۆڵەکردنەوە بەردەوام دەبن.[1]
#21-02-2019#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,920 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!