-پشت شۆر-مان نی يە
مرۆڤ کە دەچێتە(سەر شۆر) ەوە(گەرماو-حەمام) قورسترين کاری پشت شوشتن-شۆرين بوو، چونکە گۆشەی سوڕانەوەی دەست کارێکی زۆر ئاستەمە و وەک پێويستيش ناتوانرێت چڵکی پشت پاک و خاوێن بکرێتەوە، بۆيە دايکان هەم پشتی مناڵەکان و هەميش پشتی مێردەکانيان دەشوشت-دەشۆری، تا ئێرە هيچ ناچێتە ناو ئيديۆمی کوردەوارييەوە چونکە کارێکی ئاسايی و ڕێپێدراو بووە لە کۆمەڵی کوردەواريدا، بەڵام ئەوەی بووە بە کينايە و درکە و توانج و مەبەستی گوماندار ئەوەيە پياوی بێگانەی هەژمون بەدەست چ لەشار و چ لەشاخ لەلايەن هەندێ خێزانەوە زۆر ڕێزی لێگيراوە و زياد لە پێويست مەرايی و کوسکێشی و ماستاو و مل پانی بۆ کراوە تا کار گەيشتۆتە ئه و ڕادەی کيژی جاحێڵ و ژنی جوانی خاوەن ماڵ بە تێ ڕاديتی چووە بۆ سەرشۆر و پشتی ئه و پياوە نامەحرەمە هەژموندارەی شوشتوە، هەرچەندە(شەرع)يش دەڵێت(ئەگەر سەگێک لە ژوورێک هاتەدەرەوە و دەمی دەڵێسيەوە و پڕ زار و لێوی ماست بوو، کەچويتە ژوورەوه يەک مەنجەڵ ماستت بينی له و ماستە بخۆ مەرج نی يە ئه و سەگە دەومی تێ هاويشتبێت، بەڵام وتراويشە(مێش هيچ نی يە بەس بەری دڵی پياوی دەگرێت) بۆيە دياردەی پشت شۆرينی نامەحرەم لە سەرشۆری ماڵی خۆت بەتەوس و توانج و پەلاری لاق شکێنەوە کورد وتەنی(بۆنی خوێن و ناموس)ی لێ دێت و دەوترێت بۆيە ئێمە کارمان بۆ ناکرێت چاک دەزانين چونکە(پشت شۆر-مان نی يە) واتە نەرمە گەوادی-مان پێ ناکرێت.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 372 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!