خەڵکی دڵسۆز و بەشەرەفی کوردستان!
له لایەن بەڕێوەبەرانی کەمپەینی پاڵپشتی له
زارا محەمەدیزارا محەمەدی، ئاگادارتان دەکەینەوه که چەند ڕۆژه بەڕێوەبەرانی ئەم کەمپەینه به توندی له ژێر گوشاری لایەنه ئەمنییەکانه، به شێوەیەک کە چەند جار هەڕەشه له هاوڕێیانمان کراوه. بەڵام ئه و گوشارانه نەبووه هۆی دەستڕاگرتنی ئێمه، چونکه ئەم کارەمان پێ ڕەوایه و به مەدەنیانەترین شێوه چالاکیمان کردووه و پەیوەندیمان به هیچ حیزب، لایەن و کەسایەتیی سیاسییەوە نەبووه.
بەڵام سێ ڕۆژه هەندێک کێشه بۆ ئەکاونتی بەڕێوەبەران دروست بووه که نەیانتوانیوه بێنه سەر هێڵ و هەر ئێستا دوو کەس تر له ئەدمینەکان هەک کراون.
زۆر زۆر جێگای شەرمه که وڵاتێک به هەککردنی بەڕێەوبەرانی کەمپەینێکی تەواو مەدەنی و ڕەوا، بیەوێت داوای خەڵکێکی مافخواز سەرکوت بکات. داوای خەڵکی کوردستان، ئازادیی مامۆستایەکی خۆبەخشە که دوور بووه له هەر تاوانێک.
هاوڕێیانی ئازیز، ئاگادارتان دەکەینەوه که تەواوی هێزی خۆمان له هێشتنەوەی کەمپەیندا بەکار دەبەین، بەڵام ئەگەر هەک بووین، دڵنیاتان دەکەینەوه که دەنگی حەق سەرکوت ناکرێت و به هەر شێوەیکی تر بێت، دەبینه دەنگی زارا و پاڵپشتی زارا و زاراکانی نیشتمان دەبین.
چالاکانی مەدەنیی کوردستان
18ی جۆزەردانی 2719ی کوردی
08-06-201908-06-2019 Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,032 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!