$باکووری کوردستان$
- بڕیاری گرتن بۆ #پەریخان ئاغا ئۆغلۆ# هاوسەرۆکی #هەدەپە#ی مێردین و موسا ئالکان هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی مێردین دەکرا کە لە مانگی شوباتدا لە مێردین دەستگیرکرابوون.[4]
- لە گەڕەکی دەریشی ناوچەی ستەوری مێردین، سەربازانی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵان. لە ئەنجامدا جەبار گوندوز، مستەفا کیلیچ، مەکی ئەڕئۆغلۆ، داود ئوکومەش و مەتین ئەرتەک دەستگیرکران. هەر پێنج کەسەکە بۆ قەڕەقۆلی جەندرمەی ناوچەکە گقاسترانەو ە و ئاشکرابوو بە هۆی لێپرسینەوەکانی 2014 و 2015 دەستگیرکراون.[4]
- دوای شەش مانگ تەرمی کوبار حاجیزادە گەریلای یەژاستار کە لە لیجە شەهید بوو ڕادەستکرایەوە، بەڵام ڕێگری لە بەخاکسپاردنی تەرمەکەی کرا.[4]
$باشووری کوردستان$
- بەهۆی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی زۆرتری ڤایرۆسی کڕۆنا، بازاڕی پەلەوەرفرۆشانی #هەولێر# داخرا.[1]
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، ئەنجامی پشکنینەکانی ئەو هاووڵاتییەی لە سلێمانی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا لە بەغدا ڕاگەیەندراوە و هەمان ئەنجامی پشکنینەکانی هەرێمی کوردستانی هەبووە. دەشڵێت، هاوشێوەی پشکنینەکانی هەرێمی کوردستان، بەغدا پشتڕاستیکردەوە کە ئەو هاووڵاتییە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.[5]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/378300/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=06-03-2020=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/378300/0001.JPG=KTML_Photo_End=
- بەمەبەستی خۆپاراست و ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خولی پانزەهەمینی پێشەنگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب بۆ کاتێکی نادیار دوادەخرێت.[3]
- سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی #سلێمانی# ڕایگەیاندوە: ناوبازار و دوکانەکانی ناو شاری سلێمانی داناخرێن، تەنها ئەو شوێنانە نەبێت کە گومانی ئەو تێدابکرێت کە کەسی توشبوو یا هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدابووە.[3]
- وەک خۆپارێزیی و بۆ بەرگەگرتن و ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە ڕشاندنی دژە ڤایرۆس لە شوێنە گشتییەکانی سەنتەری شاری هەولێر کرد.[5]
- تەندروستی #کەرکووک# چاکبوونەوەی سێ حاڵەتی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند، کە بەم زووانە دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە.[3]
- لە سنووری شارۆچکەی #چەمچەماڵ#'ی سەر بە پارێزگای سلێمانی، دەستڕێژی گوللە لە خێزانێک کراوە و لە ئەنجامدا خەیروڵا کوێخا شەریف ئەندامی ئەنجومەنی چەمچەماڵ کوژراوە و دوو کوڕی و هاوسەرەکەشی بریندارن. تەقەکەرەکە برای کوژراوەکەیە، بەڵام هۆکاری ڕووداوەکە ڕوون نییە و لەلایەن پۆلیسی سنوورەکەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسییەکە کراوەتەوە.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- هاپەیمانی نێودەوڵەتی دژی #داعش#، ڕایگەیاند، هاوکارییەکانیان بۆ #هەسەدە# بەردەوام دەبێت و ناشیانەوێت ئاڵۆزییان لەگەڵ ڕووسیا بۆ دروست ببێت.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە شاری یۆرکشایەری باشووری بەریتانیا، پێنج کورد بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنەسەر کچێکی تەمەن 15 ساڵ دادگایی دەکرێن؛ دادگای بەریتانیا دەڵێ، ئەو پێنج تۆمەتبارە کچەکەیان وەکو پارچە گۆشتێک بەکارهێناوە. ناوی تاوانبارەکان لەلایەن میدیاکانی بەریتانیاوە بەم شێوەیە هاتوون جاسم محەممەد تەمەن 36 ساڵ، کاروان عومەر ئەحمەد تەمەن 29 ساڵ، نزار ئەنوەر تەمەن 40 ساڵ، شەنگەر ئیبراهیمی تەمەن 30 ساڵ و سەبا محەممەد کە تەمەنی دیارینەکراوە. هاوکات وێنەی سەرجەم تۆمەتبارەکانیش بڵاوکراونەتەوە.[2]
- لە پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا کۆنفرانسێک لە ژێر ناوی ڕێنوێنی و دەرفەتە ڕۆژانەییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەچێت.[4]
- کیانوش جیهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران بڵاویکردەوە، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو، 17 کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەستداوە. ڕاشیگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوو، هەزار و 234 حاڵەت تۆمار کراون و کۆی حاڵەتەکان بۆ چوار هەزار و 747 کەس بەرزبووەتەوە و 124 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.[5]