وەزارەتی تەندروستیوەزارەتی تەندروستی، ئاشکرایکرد، لە ساڵی 2019 نزیکەی حەوت هەزار کەس لەهەرێم تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون، ئەوەشدەخاتەڕوو کە چیتر شێرپەنجە بە واتای مەرگ نایەت.
ئەمڕۆ لەشاری
هەولێرهەولێر، لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی شێرپەنجە، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆنفرانسێکی لە ژێرناونیشانی هەموومان بەیەکەوە ڕووبەڕووی شێرپەنجە دەبینەوە سازکرد.
لە کۆنفرانسەکەدا وەزارەتی تەندروستی ئاماری توشبووانی شێرپەنجەی لە ساڵی 2019دا خستەڕوو کە بە پێی ئامارەکە لەو ساڵەدا نزیکەی حەوت هەزار کەس لەهەرێم تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون.
📊 لە ساڵی 2019دا خستەڕوو کە بە پێی ئامارەکە لەو ساڵەدا نزیکەی حەوت هەزار کەس لەهەرێم تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون
لای خۆشیەوە دکتۆر خاڵس قادر، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، چیتر شێرپەنجە بە واتای مەرگ نایەت و دەتوانرێت تەنها لە ڕێگەی گۆڕینی شێوازی ژیانمان بە گۆڕینی شێوازی خواردن و وەرزش کردن لە 30٪ شێرپەنجە کەمبکرێتەوە، دەتوانرێت چارەسەری زۆربەی ئه و نەخۆشانەش بکرێت، ئەگەر لەسەرەتای دووچاربوون بە شێرپەنجەدا نەخۆشیەکەیان دەستنیشان بکرێت و چارەسەریی وەربگرن.
وتیشی: لە هەرێمی کوردستان پێویستی زیاترمان بە هۆشیاری هەیە لەبارەی نەخۆشی شێرپەنجە و خۆپاراستن له و نەخۆشیە.
هەر لە کۆنفرانسەکەدا باساک بەرزنجی، ئەندامی سندوقی کۆمەکی شێرپەنجە، ڕایگەیاند، ❞
لە ئێستادا بەشێوەیەکی باش کێشەی کەمی دەرمانی شێرپەنجە چارەسەر بووە❝ و لە بەش و نەخۆشخانەکانی تایبەتیش چارەسەری نەخۆشانی شێرپەنجە دەکرێت.
وتیشی، ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 40 ملیار دینارمان لە سندوقی کۆمەکی شێرپەنجە بۆ کڕینی دەرمان و ناردنی نەخۆش بۆ چارەسەریی لە دەرەوەی وڵات و نەشتەرگەریی و نۆژەنکردنەوەی بینا و بەش و نەخۆشخانەکانی تایبەت بە شێرپەنجە و کڕینی ئامێری پزیشکی خەرج کردوە.
[1]
04-02-202004-02-2020 Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 4,851 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!