ئەندامانی یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سۆرخوین ڕۆبۆسکی ڕۆژی 10 لە گەڕەکی مەزرای ناوچەی بێلانجوی ڕوحا لەدژی ئۆتۆمبێڵی پۆلیس بە مۆڵۆتۆف چالاکی ئەنجامدا و ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراو و بریندارەکان نەزانراوە.
ڕاگەیەنراوی یەکینەکە بەم شێوەیەیە:
ڕاگەیاندنی دەسەلاتی ئاکەپە بۆ شاردنەوەی کوژراوەکانی پۆلیسی تورکی داگیرکەر هەواڵی درۆ بڵاودەکاتەوە. ڕاگەیاندنی ئاکەپە بە درۆکانی هەوڵیدا ڕاستیەکان لە ڕای گشتی بشارێتەوە. پێویستە گەلی کورد بزانێت ڕاگەیاندنی ئاکەپە کاری هەواڵ ناکات بەڵکو شەڕی تایبەت بەڕێوەدەبات. بەو هۆیەوە نابێت گەلەکەمان گوێ لە هەواڵی ڕاگەیاندنی ئاکەپە بگرێت.
بە چالاکیەکانمان ئێمە پۆلیسی تورکی داگیرکەر کە بکوژی کوردە لە کوردستان دەردەکەین. بە چالاکیەکانمان هەموو جارێک تٶلە دەکەینەوە و تا لەناوبردنی سیستمی ئەشکەنجەی ئیمڕالی کە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبرێت، چالاکیەکانمان بەردەوام دەبن.[1]
#12-02-2020#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,649 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!