سڵاو و ڕێز
بەڕێزان ماوەیەک بوو لە دەرەوەی وڵات بووم بە باشی ئاگاداری تعلیماتی وەزارەتی تەندروستی و #وەزارەتی ناوخۆ#ی هەرێمی کوردستان بووم، ئەو بەڕێزانەی کە لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان ئەچنە کەرەنتینە، زۆرم پێ باش و گرینگ بوو منیش ئەو ڕێنمایانە وەکو هەر هاووڵاتییەکی دیکەی کە دێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەم، چونکە گرینگە بە ڕێگایەکی زانستی بزانییت خۆت سەلامەتی ئەویش بۆ پاراستنی کەسە نزیکەکانت و ئەو بەڕێزانەی پێکەوە کار ئەکەن و بۆ گشت کۆمەڵگە.
لە 15-3 گەڕامەوە بۆ هەرێمی کوردستان و لەفڕۆکەخانە تێستی گەرمایم بۆ کرا دەرکەوت تەندروستیمان زۆر ئاسایی و درووست بوو لەگەڵ ئەوەش بەکارێکی باشم زانی ڕێنماییەکان وەکو خۆی جێبەجێبکەم و چوومە کەرەنتینە.
دەستخۆشی لە حکومەتی کوردستان ئەکەم و سوپاس بۆ تیمی پزیشکی و تیمە پەیوەندیدارەکان چ لە فڕۆکەخانە و چ لە شوێنی مانەوەم زۆر بەباشی کارەکانیان ئەنجام ئەدەن هەر ساخ بن.
ئومێدەوارم هەمو ڕێزدارێک زۆر بە باشی پابەندی ڕێنماییەکان بن بۆ سەلامەتی خۆیان و گشت کۆمەڵگە.
#کەمال کەرکووکی# سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی #کەرکووک# – #گەرمیان#
#15-03-2020#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,320 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!