ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (22)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش :
1. ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەڕەنتینەکان بوون (4420) هاوڵاتین لە (35) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1743) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (2677) هاوڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (62) هاوڵاتی.
2. لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (152) پشکنین ئەنجامدرا کە (51) لە شاری #هەولێر# و (61)لە شاری #سلێمانی# و (40) شاری #دهۆک#، دەرەنجام (1)تووشبووی نوێ تۆمارکرا لە شاری سلێمانی، کە منالێکی تەمەن 5 ساڵە کە بەرکەوتووی تووشبووەکەی دوێنێ یە کە ڕاگەیەندرا.
3. کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان لە کاتی ئێستادا (39) تووشبووە، لەنێویاندا (1) مردن هەیە و (13) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ وەزارەتی ناوەخۆ و سوپاس بۆ پابەندبوونی هاوڵاتیان بە مانەوەیان لە ماڵەکانیاندا جارێکی تر تکا دەکەین پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی.
حکومەتی هەرێمی کوردستان
#18-03-2020#
ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باشووری کوردستان لە سەرەتای سەرهەڵدانی تا 18-03-2020
|
|
|
|
بە کەرەنتینە کردنی هاوڵاتیانی گومانلێکراو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باشووری کوردستان لە سەرەتای سەرهەڵدانی تا 18-03-2020
|
|
|
|
پشکنینەکان بۆ دیاری کردنی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەرێکەوتی 18-03-2020دا
|
|
|
|
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 5,351 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!