ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (27)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:
1. ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەڕەنتینەکان بوون (4671) هاوڵاتین لە (26) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1573) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (787) لە #هەولێر#، (339) لە #سلێمانی#، (298) لە #دهۆک#، (38) لە هەلەبجە، (32) لە #گەرمیان#، (54) لە ڕاپەرین، (25) لە کۆیە وە (3098) هاوڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (78) هاوڵاتی.
2. لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (327) پشکنین وەرگیڕا، کە (203) لە شاری هەولێر و (96) لە شاری سلێمانی و (28) شاری دهۆک.
دەرەنجام (9) تووشبووی نوێ تۆمارکرا بەم شێوەیەی خوارەوە:-
• پارێزگای هەولێر لە کۆی (203) پشکنین (72) نیگەتیڤ بوو وە (131) پشکنین ماوە لە کاتژمێرەکانی داهاتوو دەردەچێت.
• سنووری پارێزگای سلێمانی (8) پۆزەتیڤ، کە(5) پیاو و (3) ئافرەت، لە نێویاندا پیاوێک بەهۆی نەخۆشیەکی کوشندەی درێژخایەن دوای گیانسپاردنی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچوو.
• پارێزگای دهۆک (1) ئافرەت پۆزەتیڤ.
3. کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (85) تووشبووە، لەنێویاندا (2) مردن هەیە و (22) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان وە تکا دەکەین هاوڵاتیان بە هیچ شێوەیەک نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
#23-03-2020#
ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باشووری کوردستان لە سەرەتای سەرهەڵدانی تا 23-03-2020
|
|
|
|
بە کەرەنتینە کردنی هاوڵاتیانی گومانلێکراو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باشووری کوردستان لە سەرەتای سەرهەڵدانی تا 23-03-2020
|
|
|
|
پشکنینەکان بۆ دیاری کردنی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەرێکەوتی 23-03-2020دا
|
|
|
|