وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی #هەولێر# ئاشکرایدەکات، لە سەرەتای قەدەغەی هاتووچۆ لە سنقوری پارێزگای هەولێر تا ئەمڕۆ 8727 سەرپێچی لەلایەن شوفێرانەوە تۆمارکراوە، ئەو سزایانە بە ملیارێک دینار دەخمڵێندرێت.
لە ڕۆژی 14-03-2020وە# وەزارەتی ناوخۆ#ی هەرێم بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند، هاتووچۆی هەولێریش دەلێت، تا ئاستێکی باش هاوڵاتیان هاوکاریان بوون.=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:left;=KTML_Quote_Icon=📊=KTML_Quote_Content= 8727 سەرپێچی لەلایەن شوفێرانەوە؛ 267 ئۆتۆمبێل و 65 ماتۆرسکیل دەستیان بەسەرداگیراوە؛ داهات زیاتر لە 872 ملیۆن و 700 هەزار دینارە=KTML_Quote_End=
بە پێی بەیاننامەی ژمارە 19ی وەزارەتی ناوخۆ کە لە ڕێککەوتی 17-03-2020 بڵاوکراوەتەوە، هەر شوفێرێک سەرپێچی بکات و جاری یەکەمی بێت ئەوا بە بڕی 100 هەزار دینار سزادەدرێت، هەر شوفێرێکیش زیاد لە جارێک سەرپێچی ئەنجامدا واتە دووبارەی کردەوە، بە بڕی 300 هەزار دینار سزا دەرێت و ئۆتۆمبێلەکەشی بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ دەستی بەسەردا دەگیرێت.
فازڵ حاجی حسێن، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر لە لێدوانێکیدا ڕاگەیاند: لەسەرەتای قەدەغەی هاتووچۆ تا ئێستا، 8727 سەرپێچی لەلایەن شوفێرانەوە تۆماکراوە لەوە ژماریەش 267 ئۆتۆمبێل و 65 ماتۆرسکیل دەستیان بەسەرداگیراوە.
وتیشی: ئەگەر ئەو ژمارانە بەروارد بکەن بەو ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لە هەولێر تۆماکراون کە نزیک بە یەک میلۆن ئۆتۆمبێلە، ئەوا تا ئاستێکی باش شوفێران پابەندی ڕێنمایەکان بوون.
فازڵ حاجی حسێن باسی لەوەشکرد: لەسەرەتای قەدەغەی هاتووچۆدا شوفێران پابەندی ڕێنمایەکانیان نەدەکرد، بەڵام ئێستا هاوڵاتیان و شوفێران زیاتر هەست بە بەرپرسیارێتی دەکەن و لەماوەی 48 کاتژمێری ڕاِبراردووشدا ئاستی پابەندبوونی ڕەها تۆمار کراوە.
ئەوەشی وت، داهاتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ تا ئەمڕۆ، گەیشتووەتە زیاتر لە 872 ملیۆن و 700 هەزار دینار، بەڵام بەپێی خەمڵاندنەکان، ئەو داهاتە دەگاتە یەک ملیار دینار.[1]
#06-04-2020#