لەماوەی یەک مانگدا، لە سنووی شارۆچکەی
کەلارکەلار لیژنەکانی قائیمقامیەت پشکنینان بۆ زیاتر لە هەزار و700 شوێن کردووە، لەئەنجامدا بەهۆی پابەند نەبوونیان بە ڕێنماییەکانەوە 80 شوێنیان داخستووە.
قائیمقامیەتی شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی
گەرمیانگەرمیان، ئاماری کار و چالاکییەکانی مانگی ئازاری بڵاوکردەوە.
هەردی سەرکەوت، وتەبێژی قائیمقامیەتی شارۆچکەی کەلار، لەسەر کار و چالاکییەکانی قائیمقامیەت وتی: لەمانگی 3-2020دا، زیاتر لە هەزار و 700 شوێن و جێگای جیاواز پشکنینیان بۆ کراوە، هەروەها زیاتر لە 80 شوێنکار داخراون و 141 شوێنی دیکەش پسولەی سزادانیان بۆ کراوە بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکان، کۆی سزاکانیش 4 ملیۆن 330 هەزار دینار بووە، هاوکات زیاتر لە (35) تۆن خۆراکی خراپ و بەسەرچوو تەلەف کراوە.
هەردی سەرکەوت وتیشی: پێنج بەنزینخانەش بەهۆی سەرپێچیەوە هەریەکەیان بە بڕی 500 هەزار دینار پسولەی سزادانیان بۆ کراوە، زیاتر لە (600) شوێن و جێگا لە سەرپێچی ئاگادارکراونەتەو 8 تۆن نیوی هێلکە بێ بەروار بووە و تەلەفکراوە.
[1]
چالاکییەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتیکەلار لە مانگی 3-2019دا
|
|
|
|
08-04-202008-04-2020 Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 4,541 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!