$باکووری کوردستان$
- کوژرانی #بارش چاکان# لەلایەن تورکە ڕەگەزپەرستەکانەوە، لە ناوخۆ و دەرەوە ناڕەزاییی زۆری بەدواداهات و دەسەڵاتدارانی تورک فشاریان خستووەتەسەر بنەماڵەی بارش تاوەکو ڕاستییەکان ئاشکرانەکەن. لەوبارەیەوە پەرلەمانتارانی #هەدەپە#ش دەڵێن، فشارێکی زۆر لە خانەوادەی بارش کراوە تاوەکو ڕاستییەکان نەڵێن و ڕووداوەکە بشارنەوە چونکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383582/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=02-06-2020=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383582/0006.JPG=KTML_Photo_End=
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – #پژاک# کۆنگرەی شەشەمی خۆی بەست و ڕاپۆرتێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە، هەریەک لە سلێمان موعینی و #زیلان ڤەژین#-یش بە هاوسەرۆک هەڵبژێردراونەتەوە.[1](بڕوانە بابەتی پەیوەستکراو)
- چەندین ماشینی هێزە نیزامییەکان بە چەکی سووک و نیوەقورسەوە هێرشیان کردە سەر گوندی چەکۆی شاری #سەردەشت# و لەگەڵ خەڵکی ئەو گوندەدا تووشی شەڕ و تێکەڵچوون بوون. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لەو هێرشەدا بۆ سەر گوندی چەکۆی سەردەشت، هەوڵی دەسبەسەرداگرتنی شتومەکی کاسبکارانی خەڵکی ئەو گوندەیان دا. ئەو سەرچاوەیە هەورەها ئەوەشی خستەڕوو، هێزە نیزامییەکان بە بیانووی شتومەکی قاچاخ، بە چەندین ماشین نیزامییەوە ڕژانە نێو ئەو گوندەوە و هەوڵی دەسبەسەرداگرتنی شتومەک و ئەسپی کاسبکارانیان داوە.[8](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$باشووری کوردستان$
- 4 تووشبووی نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە باشووری کوردستان گیانیان لەدەستدا.[1]
- تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی #کۆڕۆنا#ی نوی COVID19 پیاو تەمەن 51 ساڵ بەناوی سالار حەمید، دانیشتووی شارۆچکەی دەشتی #هەولێر#/ #بنەسڵاوە#، هەڵگری نەخۆشی دیکەی کوشندە، بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی بەتوندی و توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVD-19 لە 5/27 لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دوای مانەوەی پێنج ڕۆژ لە بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.[1]
- تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 ئافرەت تەمەن 63 ساڵ، دانیشتووی دەڤەری #گەرمیان# شارۆچکەی #کفری# گەڕەکی ئازادی، بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی بەتوندی و توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVD-19 لە 5/30 لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دوای مانەوەی چوار ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- کەسێکی دیکە بە کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا کە ئافرەتێکی تەمەن 73 ساڵانە.[1]
- ناڕەزایی بەرانبەر قەدەغەی هاتوچۆ سات بە سات زیاتر دەبێت. کۆمەڵێک لە هاوڵاتی و دوکاندارەکانی سلێمانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەدژی داخستنی بازار و دوکانەکان ڕژانە ناو شەقامەکان و ناڕەزاییان دەربڕی. پاشان دوای نیوەڕۆ ناڕەزاییەکان زۆرتر بوون و لە هەندێک شەقامیش ئاگر کرانەوە. هێزەکانی ئاساییش بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران کرد.[1]
- شانەی قەیرانەکانی #کەرکووک# ڕاگەیێندراوێکی لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بڕیاری سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لەسەرتاسەری پارێزگاکە دەرکراوە و هەر کەسێک پابەندنەبێت سزادەدرێت. بەپێی ڕاگەیێندراوەکەی شانەی قەیرانەکانی کەرکووک، قەدەغەی هاتووچۆ تاوەکو کاژێر 06:00ی بەیانی ڕۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت و دەشڵێت لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە حکومییەکان دەوام ڕاگیراوە، جگە لەو دامەزراوانەی بەگوێرەی بڕیاری لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی جیاکراونەتەوە.[2]
- سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی هەموو ئەو کەس و لایەنانە سزادەدرێن کە دەڵێن ڤایرۆسی کۆرۆنا نییە یان هاونیشتمانییان لە پابەندبوون بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی سارد دەکەنەوە.[2]
- دوای ئەوەی 51 هاووڵاتی دانیشتووی شارۆچکەی #پێنجوێن# وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکران، بڕیاردرا دەروازەی سنووری باشماخ کەرەنتین بکرێت و پێشکنین بۆ کارمەندانی مەرزەکە بکرێت.[6]
- پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، بۆ بەرژەوەندیی هاونیشتمانییان، بە جێبەجێکردنی ڕێنمانییە تەندروستییەکان لە سبەی کاژێر 06:00ی ئێوارەوە بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەکرێنەوە و قەدەخەی هاتووچۆ هەڵدەگیرێت.[2]
- ئاگر لەدەغڵودانی جوتیارانی هەردوو گوندی سەرکەوری زراریان و هەرکیان لەسنوری دەشتی بەرانەتی لە پارێزگای هەولێر، کەوتەوە بەشێکی زۆری سووتان سوتاون.[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار) =KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383582/0011.JPG=KTML_ImageCaption_Title=چەندین دۆنم گەنم لە هەولێر ئاگریان گرتووە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=چەندین دۆنم گەنم لە هەولێر ئاگریان گرتووە=KTML_ImageCaption_End=
- بەیانی ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق بەسەردانێکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە شاری کەرکووک و ئەگەری زۆری سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون بێت له و ئۆپراسیۆنەی هێزەعیراقییەکان لەبەیانی ئەمڕۆوە لەناوچەکانی دبزو #داقوق# دژی تیرۆرستانی #داعش# دەستیان پێکردوە.[3]
- هاوڵاتیان و کاسبکارانی ناوبازاڕی شاری #سلێمانی#، لە دژی بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆ و داخستنی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان گردبوونەوە و داوا دەکەن ڕێگا بە کردنەوەی بازاڕەکان بدرێت. #شاسوار عەبدولواحید# چووە ناو خۆپیشاندەرانەوە بەڵام بە هوها و جنێو ڕاونرا[5]
- پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند لە کاتژمێر شەشی ئێوارەی سبەینێەوە سەرجەم سێکتەرەکان دەکرێتەوە و ژیان ئاسایی دەکەنەوە قەدەغەی هاتوچۆ هەڵدەگیرێت.[7]
- فڕۆکەیەکی سیخوڕی کە پێدەچێت هی دەوڵەتی تورک بێت، بە نزمی بەسەر ئاسمانی سلێمانیدا دەسووڕێتەوە.[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندێکی تەل تەمریان تۆپباران کرد و بەو هۆیەوە ماڵی هاوڵاتیان ئاگری گرت و سووتان.[4]
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە گردی ئامیریەی سەر ڕێگای ئێم 4 کو دەکەوێت باشووری ڕۆژئاوای تەل تەمر، تەقەیان کرد و زەوی کشتوکاڵیەکانی گوندەکانی، عامیریە، ئەرگیهان و لێلانیان سووتاند.[4]