بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایی لە سکرتێری حزبی شیوعی دەکات
بەڕێز کاک کاوە مەحمود سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان
پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم، کە وەک سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان هەڵبژێردرانەوە و لەرێی ئێوەشەوە پیرۆزبایی گەرم لە دەستەی نوێی کۆمیتەی ناوەندی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین.
ئەم بۆنەیە بە دەرفەت دەزانم کە تەئکید لە پتەوکردنی پەیوەندی لەمێژینەو دۆستانەی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حزبی شیوعی کوردستان بکەمەوە، لەپێناوی درێژەدان بە خەباتی دیموکراسی و دادپەروەری و کۆمەڵگەیەکی مەدەنی گەشەسەندو کە هاوشانی ئەرکە نیشتمانی و نەتەوەییەکان و پرسە چارەنوسازەکان بێت.
وەک چۆن هەمیشە خەمخۆری ماف و داوارەواکانی خەڵکی کوردستان بووین، ئاوهاش دەستی هاوپەیمانی و دۆستایەتی بۆ ئەو لایەنانە درێژ دەکەین کە خەباتیان دەچێتە چوارچێوەی ئەم خزمەتە باڵایەی یەکێتی بۆ کۆمەڵانی خەڵک، کە حزبە شۆڕشگێڕەکەتان خەبات و تێکۆشانی بۆ ئەو ئامانجە کردووە.
لەچوارچێوەی عێراقیشدا، یەکێتی یەکڕیزی و یەک گوتاری هێزە سیاسییەکان بە پێویست دەزانێت، کە بتوانین لە عێراقدا جگە لەداکۆکیکردن لە مافەدەستوورییەکانی گەلی کوردمان، خەباتی قۆناغەکە درێژەپێبدەین تا وەکو حکومڕانی هەرێمی کوردستان یش هەم گەشە پێبدەین و هەم بیپارێزین کە بە ئامانجێکی باڵای نیشتمانی و نەتەوەیی بێ مەرجی دەزانین.
دووبارە پیرۆزتان بێت و هەر شادو سەربەرزو سەرکەوتووبن.
[1]
دڵسۆزتان
بافڵ تاڵەبانی
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,204 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!