خواشی دەوێت و خورماشی دەوێت
شاعیر و هۆزانڤانی کورد بەتایبەت ئەوانەی کلاسیک و لە حوجرەکانەوە پەروەرده بوون، زۆربەیان باسی(دونیا و قیامەت) لە هۆنراوەکانیاندا بەدی دەکرێت، له و ئیدیۆمەدا خودا گەرەک بوون بۆ پەسڵان و ڕۆژی دوایی و قیامەتە و خورماش بۆ قوت و بژێویی و دونیایە، لە کەسێکیان پرسیووە خورمات دەوێت یان مێوژ ئەویش وتویەتی(خورمژ) واتە هەردوکیان، ئیتر ئه و ئیدیۆمەش بۆ کەسێکە(دونیا و قیامەت)ی بوێت بە تەوسەوە دەوترێت(خواشی دەوێت، خورماشی دەوێت).[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,662 car hatiye dîtin