داوای شانە لە کەچەڵ دەکات
کەچەڵ هێندە گوناحە تا ئەسپێش لەسەری نادات، ئەگەر ڕشکێک ببینێت دەیکاتە هەرا دەڵێت پرچم یان سەرم ڕشکی لێداوە، ئەوە مانای ئەوەیە کەچەڵیم نەماوە، ئەوە باوە لەناو کوردان، ئینجا ئەو کەچەڵییە واتە هێندە لووس و بێ مووە بە ژیانی پێویستی بەهەڵگرتنی شانە ناکات، خۆ ئەگەر داوای شانەی لێ بکەیت هەم گاڵتە دەکەیت هەمیش دەستت ناکەوێت، بۆیە بەتەوسەوە کە داوای شتێک لە یەکێک دەکەیت و ئەویش نییەتی دەڵێت (داوی شانە لەکەچەڵ دەکات).[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,793 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!