دەقی ڕاگەیەندراوەکەی پەیەدە:
ئەوە بۆ چوار ساڵە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کانتۆنی #عەفرین# ی داگیر کردووە. دەوڵەتی تورک بە داگیرکردنی عەفرین ماددەی 51ی نەتەوەیەکگرتووەکان، سیستمی ڕۆمای دادگای تاوانە نێودەوڵەتیەکان و پەیمانی لاهای ساڵی 1907ی پێشێلکردووە.
بەهۆی دەستوەردانی لایەنەکانی دەرەوە و ناوخۆ، شەڕ لە دژی عەفرین دەستیپێکرد. چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تاوانی دڕندانەیان لە دژی مەدەنییەکان ئەنجامدا، دیموگرافیاکەی، ناوی گوندی و شارۆچکەکانیان گۆڕی. بەهۆی تر لە کۆمەڵکوژییەوە دانیشتوان ناچار بوون کۆچ بکەن.
بەم بۆنەیەوە ئێمە سڵاو دەنێرین بۆ بەرخۆدانی 58 ڕۆژەی گەلەکەمان.
ئێمە داوا لە نەتەوەیەکگرتوەکان و ڕێکخراوە یاساییەکان و هەموو دەوڵەتانی جیهان دەکەین، کە دەست لە بێدەنگی هەڵبگرن، ئەرکەکانی خۆیان بەرامبەر بە گەلی عەفرین و هەرێمە داگیرکراوەکان جێبەجێ بکەن.
ئێمە سڵاو لە بەرخودانی گەلە کۆچبەرەکەمان دەکەین. ئێمە دڵنیایان دەکەینەوە کە ڕزگارکردنی عەفرین و هەرێمە داگیرکراوەکانی دیکە لە ستراتیژی بنچینەیی ئێمەدایە.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,337 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!