ناونیشان: ئاوی هەرێمی
ئامادەکردن: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
ئاوی هەرێمی:
ناوچەییەکی دەریاییە کە لە هەموو ئاوی ئەو دەریا و زەریایانە پێک دێت کە دەوڵەت تەواوی سەروەری خۆی بەسەریدا جێبەجێ دەکات وەکو بەشێکی گرنگ لە خاکەکەی، ئەو ئاوانە دەگرێتەوە کە دەکەوێتە نێوان ئاوی ناوخۆ و ئاوی نێودەوڵەتی، و دەوڵەت دەتوانێت لەو ئاوانە بەپێی یاسای تایبەت بەخۆی ڕاوکردن و دەریاوانی و بارکردنی بازرگانی و گەشتی بازرگانی ئەنجام بدات و مافی کۆنتڕۆڵکردنی ڕاوکردن و دەریاوانی و گەشتە بازرگانیە دەوڵەتییەکانی هەیە، سەرەڕای سوود وەرگرتن لە سامانە دەریاییەکان و زیندەورە دەریاییەکانی ناوچەکە وەک ڕاوکردنی ماسی و دەرهێنانی نەوت و گاز و وەبەرهێنانی سامانی سروشتی ناوی و بەکارهێنانی سامانی ئاوی سروشتی، و سەروەری وڵات بۆشایی ئاسمانی سەر دەریای هەرێمی وڵات و بن و ناخی زەوی ناوچەکە دەگرێتەوە.
بۆیە دەتوانین بەڵێین ئاوی هەرێمی، بریتییە لەو ئاوانە کە موڵکی دەوڵەتێکی دیاریکراوە و هیچ دەوڵەتێکی تردا مافی نییە هاوبەشی بکات یان زیادە ڕەوی لەسەر مافی ئەو دەوڵەتە لەو ئاوە بکات.
زۆربەی ئەو وڵاتانەی سنوریان لە سەر دەریادا هەیە کە ژمارەیان 120وڵاتە بەپێی ڕێکەوتنامەی ساڵی 1982، 12میلی دەریایی (22.2 کم)، دیاری کراوە وەکو سنورێک بۆ ئاوی هەرێمی هەر وڵاتێک، واتا لە کەناری وڵاتەکەوە دەست پێدات تاکو قووڵی 12میلی دەریایی (22.2 کم) و سەروەری تەواوی وڵات لە سەری جێبەجێ دەکرێت وەک بەشێکی وڵات.
ئاوی هەرێمی وڵاتێک لە ئاوە ناوخۆییەکانی وەکو (دەریاچە و ڕوبار و کەنداو و ئاوی کەناری دەریا) و دەریا هەرێمییەکان پێک دێت و دەریای هەرێمی دەوڵەت دەکەوێتە پشت سنوری ئاوی ناوەوە.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 533 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!