ناو:هێمن
ناوی باوک:حسن عوسمان
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی (هێمن حەسەن عوسمان)ە، ناسراوە بە هێمن حەسەن جاف، لە ساڵی(1983) لە گەڕەکی(ئیمام قاسم)ی شاری #کەرکووک# لەدایک بووە، لە ساڵی 1989 دەکەونە بەر شاڵاوی ڕاگواستن و ماڵیان دێتە شارۆچکەی #تەقتەق#، قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە تەقتەق تەواو دەکات، بڕوانامەی(دبلۆم) لە کارگێری یاسا و بڕوانامەی بە کالۆریۆس لە یاسا بەدەست دێنێت.
لەگەڵ پڕۆسەی ئازادی عێراق ساڵی(2003) جارێکیتر ماڵیان دەگەڕێتەوە کەرکووک و دەست بەکاری ڕاگەیاندن دەکات، ساڵی 2009 لە دیوانی(بەڕیوەبەرایەتی شارەدێی تەقتەق) دادەمەزرێت و دەبێتە سەرۆکی لیژنەی(پێشینەی خانووبەرە) بۆ گوندەکانی ناحیەی تەقتەق، لەو ماوەیەدا زیاتر لە (600) خێزانی گوندەکانی تەقتەق و دەوروبەری سودمەند دەبن لەوەرگرتنی پێشینەی خانووبەرە
لەبواری ڕاگەیاندندا لەچەند وێستگەیەکدا کاری کردووە:
ساڵی 2006 دەبێتە دەستەی دامەزرێنەری بڵاوکراوەی (فەنتازیا)لە شاری #کۆیە# لە ناوەندەکانی خوێندن و پەیمانگا و زانکۆ بڵاو دەکرایەوە.
ساڵی 2009 پەیامنێری ئاژانسی(کوردستان) بۆ دەنگوباس بووە.
ساڵی 2010 دەبێتە لێپرسراوی ئۆفیسی (کەرکووک)ی هەفتەنامەی(ئاڵای ئازادی).
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2022/411511/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=هێمن حەسەن جاف=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=هێمن حەسەن جاف=KTML_ImageCaption_End=
ساڵی 2011 دەبێتەی دەبێتە دەستەی نوسەرانی ڕۆژنامەی (کەرکووکی نوێ) پاش چەند ژمارەیەک لە ڕۆژنامەکە دەکرێتە بەڕێوەبەری نوسین.
ساڵی 2020 دەبێتە سەرنوسەری ئاژانسی (کەرکووک پرێس).
دەستەی نوسەران بووە لە ڕۆژنامەی (تاک) و ڕۆژنامەی (نەوشار) و(قەلای کەرکووک).
چواردە ساڵە ئەندامی کارای لقی (کەرکووک)ی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستانە.
ئەندامە لە یەکێتی ڕۆژنامەنوسانی عێراق
ئەندامە لە یەکێتی ماف پەروەرانی عێراق.
ساڵی 2014 بڕیاردەری لیژنەی باڵای ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بووە لە کەرکووک.
خاوەنی (11) بڕوانامەی خولی ڕاگەیاندنە لەسەر ئاستی (کوردستان و عێراق و نێودەوڵەتیەکان).
ئامادەکار و پێشکەشکاری بۆنە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانە لە کەرکووک.[1]