#ژینا ئەمینی#، ئه و کچە کوردەی کە بە بیانووی شل بەستنی لەچکەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە ئازار و ئەشکەنجە درا و بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا، ڕووداو و کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، له و بارەیەوە، ئەبوبەکر کاروانی، سەرکردە لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و نووسەر، لە پێگەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، نوسیویەتی: حیجابی زۆرەملێ لەڕێی بەکارهێنانی زەبر و زۆری دەوڵەت بۆ سەپاندنی، جگە لە بیدعەیەکی ئەم سەردەمە بێپێشینە لە مێژووی ئیسلامیدا، هیچی تر نیە.
ئەبوبەکر کاروانی نووسینەکەی لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) داناوە و لەپاڵیدا گرافیکی هەواڵی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینیشی بڵاو کردووەتەوە کە پێشتر (باسنیوز) بڵاوی کردبووەوە، تێیدا ئاماژەی بە قسەکانی کەسێک بە ناوی حەسەنی ئەمینی کردووە کە بە زانای ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناوی هێناوە و دەڵێ: مامۆستا حەسەنی ئەمینی بەیاننامەیەکی لەسەر ڕووداوەکە بڵاو کردووەتەوە، باسی لەوە کردووە جلوبەرگی ژینا موحتەشەم بووە و ئیسلام ئەو ڕەفتارە ڕەت دەکاتەوە کە بەرامبەری کراوە، پۆلیس قۆڵبەستی کردووە و بەتوندی ئەشکەنجەی داوە، تا دوای سێ ڕۆژ لە بێهۆشی، گیانی سپارد.
کاروانی دەڵێت: لە کاتێکدا کە ئه و کارە ئیدانە دەکەم، هاوکات دەخوازم بەم بۆنەیەوە سەرنج بۆ لای کێشەی حیجابی زۆرەملێ لە دونیای نوێدا ڕابکێشم. سەرەتا دەبێت سەرنج بۆ ئەوە ڕابکێشم کە لە دیدی ئیسلامەوە، باڵاپۆشی پەیوەندیی بە ئیمان و قەناعەتی ئافرەتی باوەڕدارەوە هەیە، ڕێگەکەشی ڕۆشنبیرکردن و بانگەشە بۆکردن و هاندان و پەروەردەکردنە، نەک توندوتیژی و سەپاندن.
کاروانی نووسیویشیەتی: بە حوکمی ئەوەی دین و ئەخلاق بە سروشتی پێکهاتە و سروشت و ئەرکیان، قابیلی سەپاندن نین، بۆیە کاتێک هەوڵی سەپاندنیان دەدرێت، دووچاری شێوان دێن و کاریگەرییشیان کەم دەبێتەوە، کۆمەڵگەش لەگەڵ ناسنامە دینی و ئەخلاقییەکەیدا دووچاری کێشە دەکات و لەجیاتی چارەسەر، دەبێتە سەرچاوەی چەندین کێشە.[1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,652 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!