مەسعوود محەمەد لە لووتکەدا
دەمودووی هزر لە بەرەژانی مەرگی سەججادیدا (#تحاور الخواطر في غمرات موت السجادي#)
بە کوردی دەژیم، بە کوردی دەمرم
بە کوردی دەیدەم، وەرامی قەبرم! — هەژار موکریانی
[...] لە ڕۆژنامەی (العراق) بۆیان گێڕامەوە گوتیان کە گوتاری (تحاور الخواطر في غمرات موت السجادی)م دەرچوو شەوی ڕۆژی دووەمی دەرچوونی، کاربەدەستێکی سەفارەتی ڕووسی هاتبوو دانەیەک لەو ژمارەیە بکڕێت بەڵام هیچ دانەی لێ نەمابۆوە تەنها دانەی ئەرشیڤ نەبێت. کابرا لەبەر ئەو دانەیە سەرلەبەری گوتارەکەی دەسنووس کردبوو، دوای نیوەشەو لێی ببۆوە... تۆ بڵێی ئەگەر بە شێوازێکی عادەتیی مەیلەو بازاڕی نووسرابایە چ ئیمکان هەبوو سەفارەتێک ئەو زەحمەتە بکێشێت! هەر نەبێ کە گوتارەکە هیچ پێوەندییەکی بە سیاسەت و ئابوورییەوە نەبوو! هەر لەوان ڕۆژانەدا نەجەفی و کەربەلایی کە بایەخ بە ئەدەب دەدەن دیاریی خۆشکەڵەیان بۆ ناردم، داواشیان لە (العراق) کرد گوتارەکە جارێکی دیکەش بڵاوبکاتەوە...
— مەسعوود محەمەد، ژیان و جیهانبینی، لاپەڕەی 50
بەرزیی زمانی نووسینی مامۆستا مەسعوود محەمەد لە باسی عەلائەددین سەججادیی هاوڕێیدا
ئەم وتارەی دەیخوێننەوە مامۆستا مەسعوود محەمەد دوو مانگ دوای وەفاتی دۆستی دێرینە و ئازیزی، مامۆستا عەلائەددین سەججادی، لە ڕۆژی 25ی شوباتی ساڵی 1985 لە جەریدەی (العراق) بۆی بڵاو کرایەوە. دوای ماندووبوونێکی زۆر ئاخرەکەی لێ بوومەوە و ئەو وشانەی بەتەواوی یان پیتێک دوو پیتیان کوژابووەوە بەگوێرەی بەستێن و بە گەڕان و لێوردبوونەوە ساغم کردنەوە. ئەگەر لە هەموو کورد تەنیا یەک کەس بابەتەکە بخوێنێتەوە من ماندووم دەحەسێتەوە. هەرچەند هیچ منەتی تێدا نییە و مادام لە دەستم دێت هەر دەبێت بیکەم بەڵام بەڕاستی دژایەتیی بەردەوامی خوێندەوارانیش بێتاقەتم دەکات. ئەو هەمووە پێوە ماندوو دەبم و قەت چاوەڕێی دەستخۆشانەی کەس نەبووم کەچی خەڵک پەیام دەنێرن و کۆمێنت دەنووسن کە ئەو شتانەی دایاندەنێم بابەتی خەڵکن و بزانە لە کوێی دەدزم! جا خۆش ئەوەیە ئەوانە هەر نامناسن. بەڵام بۆ وا دەکەن؟ شاکر فەتاح گوتەنی، خوتوخۆڕایی! بەهەرحاڵ، هیوادارم وتارەکە شایانی کاتی بەنرختان بێت و چێژ لە خوێندنەوەی وەربگرن.
وتارەکە بە زمانی عەرەبییە. (#تحاور الخواطر في غمرات موت السجادي#) ئەوانەی ناتوانن بە عەرەبی بخوێننەوە با بفەرموون وەرگێڕانە کوردییەکەی لەم فایلە بخوێننەوە:
کلیک بکە بۆ خویندنەوەی =KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=434739&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between= دەمودووی هزر لە بەرەژانی مەرگی سەججادیدا=KTML_Link_External_End=
وەرگێڕانی: #حەکیم کاکەوەیس#
16 لاپەڕە، 674 ک. ب.
زیاد ئەسعەد #17-09-2022# [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,128 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!