ئاشی مام خدر بە یەکێک لە شوێنەوارە هەرە گرینگ و کۆن و جوانەکانی شاری #کۆیە# هەژمار دەکرێت، ئەم ئاشە نزیکەی سەدەیەکە لە کارکردن بەردەوامە.
ئاشی مام خدر لە #13-02- 1928# لە شاری کۆیە دامەزراوه و تاکو ئەمڕۆش لە کارکردن و خزمەتکردنی هاووڵاتییانی شارەکە بەردەوامە.
مام خدر ئەمین ساڵحی ناسراو بە (مام خدری ئاشەوان) لە ساڵی 1931 لە دایکبووە و 76 ساڵی تەمەنی لە سەرپەرشتیکردن و کارکردنی ئەم ئاشە بەسەربردووە کە لە باوکییەوە بۆی بەجێ مابوو، لە دوای مردنیشی لەلایەن کوڕەکانییەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
ئاشەکەی مام خدر یەکەم ئاشی ئاگری بووە لە کوردستان و تەنانەت لە هەموو عێراقیش کە تاکو ڕۆژگاری ئەمڕۆش لە کاردایە و ئامێرەکانی لەکار نەکەوتوون.
هاووڵاتییان ئێستاش بۆ ئامادەکردنی خواردەمەنی هاڕاو لە دانەوێڵە ڕوو لەم ئاشە دەکەن و بەشێوەیەکی گشتیش ئاشەکەی مام خدر ئەم کارانە دەکات، هاڕینی گەنم بۆ ئارد، گەنمەکوتاو، ساوار، بڕووش، قەرەخەرمان، نیسک، ئاری نۆک، برنج و چەندانی دیکەش.
ئەم ئاشە دەکەوێتە ناو چەقی شاری کۆیە بەرامبەر قشڵەی کۆیە لەسەر ڕووبەری (801) مەتر دووجا دروستکراوە، ئامێر و کەلوپەلەکانی ئەم ئاشە لە مارکەی ئینگلیزین و لە شاری لینکۆڵن لە وڵاتی بەریتانیا هێنراوەتە کوردستان.[1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,486 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!