بانگەوازی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی دەرەوەی وڵات بۆ مانگرتنی گشتی لە خۆرهەڵاتی کوردستان
خەڵکی بە شەرەف و خۆڕاگری ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕێکخراو کۆمەڵە مەدەنییەکانی نێو خۆی وڵات
بازاڕییان، کرێکاران و کارمەندانی خاوەن هەڵویست
خوێندکاران
ژنانی ئازا و کۆڵنەدەر
دەسەڵاتدارانی تاران لەو پەڕی شپەرزەیی بەرامبەر ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دا خۆیان لە ئەنجامی هیچ جۆرە جینایەتێک دوور ناگرن. ئەوان لەوپەڕی بێ هیوایی دا و بە مەبەستی بە لاڕێدا بردنی ڕاپەڕینی ئازادیخوازانەی کوردستان و ئێران، هێرشێکی ترسنۆکانەیان دژ بە کەمپی بنەماڵە، خوێندنگە و بنکەی حیزبە سیاسییەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان ئەنجام داوە و ژمارەیەک خەڵکی سیڤیل و چەند ئەندامێکی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان گیانیان لە دەست داوە و ژمارەیەکیش بریندار بوون.
ئێمە وەکو ڕێکخراوە مەدەنییە کوردستانییەکانی دەرەوەی وڵات، سەرەڕای مەحکووم کردنی کرداری جنایەتکارانەی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، داواتان لێ دەکەین لە وەڵام دانەوەیەکی مەدەنی و یەکدەنگدا بەشدار بن لەو مانگرتنە گشتییەی ڕۆژی شەممە 9ی ڕەزبەری 1401ی هەتاوی و جارێکی دیکە ئیرادە و هەڵویستی بوێرانەی خۆتان بەرامبەری کردارە سەرەڕۆییانەی حکوومەتی شەرعیەت لە دەست داوی تاران دەرببڕن.
7ی ڕەزبەری 1401ی هەتاوی
ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ
پڕۆژەی دیمۆکراتیکی کوردستانی ئێران [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,160 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!