#عەباس فەتاح#
ڕۆژی 6ی یازدەی ئەمساڵ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان تەمەنی یاسایی ئەم خولەی تەواو دەبێت، بەپێی پڕۆژە یاسایەک کە بە واژۆی پەرلەمانتارانی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، و #یەکێتیی نیشتمانی کوردستان#، هەروەها ژمارەیەک پەرلەمانتاری #بزووتنەوەی گۆڕان# و کەمە نەتەوایەتییەکان، ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە، پەرلەمانی هەرێمی کوردستان تەمەنی ئەم خولەی خۆی بۆ ساڵێک زیاتر درێژ دەکاتەوە و پڕۆژە یاساکەش دەخرێتە دەنگدانەوە.
عەباس فەتاح جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری یاسایی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان(لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان) دەڵێت ئەوە ئێمە نین ماوەی پەرلەمان درێژدەکەینەوه، واتە ئەوە مانای ئەوە نییە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان بەئارەزووی خۆیان ماوە کورت دەکەنەوە و درێژدەکەنەوە و لەبەرخۆیان و گوێ لەدەنگی دەنگدەرەکانیان ناگرن بەپێچەوانەوە ئەمە حزبە سیاسیەکانن، کە ماوەی پەرلەمان درێژدەکەنەوە، درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان واتە درێژکردنەوەی ماوەی حکومەت و درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێم هەموویان پەیوەندییان هەیە بەیەکەوە ئەمە پەیوەندی بە یەک بابەتەوە نییە، بەڵام مادام دەستور نییە باڵاترین دەسەڵاتی یاسادانان پەرلەمانی کوردستانە ئیتر پەرلەمانی کوردستان دەبێت ئەم ئەرکە بگرێتە ئەستۆی خۆی.
وەکو ئەندامێکی لیژنەیی یاسایی پەرلەمان هەتا چەند درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی بە کارێکی یاسایی و دروست دەبینیت لە کاتێکدا هەندێک پێیانوایە کە لەڕووی یاساییەوە نا دروستە چونکە خەڵک بۆ ماوەیەکی دیاریکراو دەنگ دەدات بە نوێنەرەکەی قسەی ئێوە لەوبارەیەوە چیە؟
لە وەڵامدا عەباس فەتاح وتی بێگومان ئەمە ڕاستە لە هەرێمی کوردستان بۆشاییەکی یاساییمان هەیە کە دەستورمان نیە بێگومان لەم حاڵەتەدا پەرلەمان دەبێتە باڵاترین دەسەڵاتی یاسادانان، سەبارەت بە درێژکردنەوەی پەرلەمان، بێگومان دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق بە بەردەوامی لە چەند ساڵی ڕابردوو هەمووی لە دۆخی تایبەتی تێپەڕیوون، هەرێمی کوردستان ئەمە یەکەم جاری نییە ئەم بابەتە(درێژکردنەوەی خولی پەرلەمان) بکات، پێموایە ئەمە حەوتەمین جاریەتی بۆ درێژکردنەوەی خولەکانی پەرلەمان توشی ئەم حاڵەتە دەبێت لەهەموو خولەکانی ڕابردووی پەرلەمان کراوە و ئەنجامدراوه. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,539 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!