چرۆی بە خوێن ئاودراوی ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی کوردە لە باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان.
بەرێز ئۆجەلان، هاوشێوەی زۆر لە مرۆڤەکانی دیکەی مێژووی مرۆڤایەتیی، نەخشی لە خەبات بۆ مافی مرۆڤ و نەتەوە و ئازادیی ژن، دیارە.
ژن، ژیان، ئازادیی زیاتر لە 40 ساڵە ژنانی تێکۆشەری وەکو ئارین، ساکینە، زیلان و زیلانەکان بە خوێن و هەناسەیان دەیژیەنن.
پێویست ناکات کەس لەم ڕاستییە بترسێت و هەوڵ بدات بیشێوێنێت، چونکە هەموو هەوێنێکی تێکۆشان موڵکی گشتییە و بۆ ئەوەیە من و تۆ زیاتری لەسەر هەڵبچنین. هەروەکو چۆن پێویستە دژی ئەوانە بین کە وەکو مۆرانە و مڵە لەسەر خوێنی گەل دەژین.
من و تۆیەکی کوردستانیی، دەتوانین لە پراکتیکدا بە ڕاستگۆیی، دوور لە بەرژەوەندیی شەخسیی، بۆ ژن و ژیان و ئازادی تێبکۆشین و پێشی بخەین تا ئێمەش هاوشانی گەلانی ئازاد بتوانین کۆمەڵگایەکی هاوچەرخی دیموکراتیک دابمەزرێنین. [1]
#هاوژین زیبا#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 870 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!